هۆڵەندا بۆ یارییەكانی یۆرۆ تواناكانی ئەستێرەیەكی لەدەستدا
یاریگا –
هەڵبژاردەی هۆڵەندا بۆ یارییەكانی یۆرۆ تواناكانی مارتێن دێ رون ناوەڕاستكاری هەڵبژاردەكەی و یانەی ئاتڵانتای ئیتاڵی لەدەستدا.
هەڵبژاردەی هۆڵەندا هاوشانی هەڵبژاردەكانی فەڕەنسا، پۆڵەندا و نەمسا لە كۆمەڵەی چوارەمی یۆرۆ دێت، كە وا بڕیارە دوای 17 رۆژی دیكە یارییەكانی لە ئەڵمانیا بەڕێوە بچێت.
I can’t imagine I’ve had a week in my career, or in my life, that has had so many ups and downs. Lost the Coppa Italia, couldn’t play the final, win the Europa League. In that last euphoric state, I spent a lot of time with the medical staff: it turns out I can’t play the Euros. pic.twitter.com/s5eWLkUWO2
— Marten de Roon (@Dirono) May 27, 2024
مارتێن دێ رون لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند:
ناتوانم بیهێنمە پێش چاوی خۆم كە هەفتەیەكم لە كاروانی وەرزشی یان لە ژیانی خۆمدا هەبووبێت، هەوراز و نشێوی زۆرم بینیوە، جامی ئیتاڵیامان لەدەستدا و نەمتوانی یاری كۆتایی ئەنجام بدەم، پاشان یۆرۆپالیگمان بردەوە، لەو كۆتا بارودۆخە خۆشییەدا، كاتێكی زۆرم لەگەڵ ستافی پزیشكی یانەكە و هەڵبژاردەكەمدا بەسەربرد، ئەوە روونە كە ناتوانم بەشداری یۆرۆ بكەم.
بەسەریدا زاڵ دەبم، وەك هاندەرێك سەیری تیپەکە و هاوڕێکانم دەکەم، بەڵام لە ئێستادا، رۆژێکی زۆر سەختە هیوای سەرکەوتن بۆ هەڵبژاردەی هۆڵەندا.
دێ رون لەم وەرزەدا لەگەڵ ئاتلانتا بەشداری لە 46 یاریدا كردووە و توانیویەتی پێنج گۆڵ درووست بكات.