ئینگلتەراگرنگترین

مەککێنا یانەکانی پرێمەرلیگ بێهیوا دەکات

Yariga App

یاریگا –

کیران مەککێنا کە ئێستا چاوی یانەکانی پرێمەرلیگی لەسەرە، بێهیوایان دەکات و لە ئیپسویچ تاون دەمێنێتەوە.

راهێنەرە گەنجەکە کە لە 2021 پۆستی راهێنەرایەتی ئیپسویچی وەرگرت، ئەم وەرزە توانی پلەی دووەم لە چامپیۆنشیپ بەدەستبهێنێت و یانەکە بگەیەنێتە پرێمەرلیگ. ئەوەیش وایکرد یانەکانی خولی ئینگلیزی بە گرنگیەوە لە تواناکانی بڕوانن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی داڤید ئۆرنستین، کیران لەگەڵ ئیپسویچ دەمێنێتەوە و گرێبەستێکی درێژخایەنیش واژۆ دەکات.

ئەو یانانەی دەنگۆ هەبوو هەوڵی گواستنەوەی کیران بدەن، برایتن و چێڵسی کە راهێنەرەکانیان جیابوونەوە. هاوکات مانچێستەر یونایتدیش کە تا ئێستا داهاتووی ئێریک تێن هاخی یەکلایی نەکردووەتەوە، بەهەمان گرنگیەوە لە تواناکانی مەککێنای دەڕوانی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button