ئینگلتەراگرنگترین

ساوسامتن جەنگی وێمبڵی بردەوە و سەرکەوت بۆ پرێمەرلیگ

Yariga App

یاریگا –

یانەی ساوسامپتن خۆی گەیاندە پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو دوای ئەوەی گرەوەکەی یاریگای وێمبڵی لە لیدز یونایتد بردەوە.

لە یاریی کۆتایی پلەی ئۆفی چامپیۆنشیپ، هەردوو یانەی لیدز و ساوساپتن رووبەڕووی یەکتر بوونەوە. دوای ئەوەی لە قۆناخی پێشتردا ئەوەی یەکەمیان لەسەر حیسابی نۆرویچ سیتی و، ئەوەی دووەمیشیان لەسەر پشتی وێستبرۆمویچ پەڕیبوونەوە بۆ یاریە یەکلاکەرەوەکەی وێمبڵی.

ساوسامپتن لە گێمی یەکەم لە ڕێگەی ئادەم ئارمسترۆنگ لە خولەکی 24 دەستپێشخەرییان کرد و توانیان تا کۆتایی پارێزگاری لە ئەنجامەکە بکەن.

بەوەش خۆیان گەیاندە پرێمەرلیگی وەرزی داهاتوو، هەڵبەت هاوشانی یانەکانی لیستەر سیتی و ئێپسویچ تاون کە پلەی یەکەم و دووەمی چامپیۆنشیپیان گرتبوو.

فیناڵی پلەی ئۆفی چامپیۆنشیپ بە پڕداهاتترین یاریی دادەدنرێت و خەڵاتە ماددیەکانی زۆر زیاترە لە خول و پاڵەوانێتیەکانی دیکە.

لەم راپۆرتەدا زیاتر بخوێنەوە:

پڕ داهاتترین یاری تۆپی پێ; لیدز یونایتد و ساوسامتن لە یاری كۆتایی قۆناخی پلەی ئۆف رووبەروو دەبنەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button