ئه‌مریکا

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا خانمان ناوبژیوانیەتی یارییەکانی کۆپا ئەمریکا دەکەن

بە مەبەستی یەکسان بوونی رەگەزەکان ...

Yariga App

یاریگا –

شەوی رابردوو یەکێتی تۆپی پێی ئەمریکای باشوور رایگەیاند، بۆ یەکەمجار ناوبژیوانانی ئافرەت، ناوبژیوانی پاڵەوانێتی کۆپا ئەمریکا دەکەن، کە بڕیارە لە 20ی حوزەیران لە ئەمریکا بەڕێوەبچێت.

بە گوێڕەی هەواڵێکی رۆیتەرز، لەم پاڵەوانەتییەدا 100 ناوبژیوان دادوەری دەکەن کە 8 ناوبژیوانی ئافرەتن. دوو ناوبژیوان ئیدینا ئەلڤێس – لە بەڕازیلەوە – و ماریا ڤیکتۆریا پێنسۆی ئەمریکی ناوبژیوانی سەرەکی ئەم پاڵەوانێتییە دەبن، تاتیانا گوزمان – لە نیکاراگوا بەرپرسیارە لە یاریدەدەری ناوبژیوانی ڤیدیۆیی ( VAR).

هەروەها پێنج یاریدەدەری ناوبژیوان لە لیستی خانماندا هەن، ئەوانیش نویزا باک لە بەڕازیل، ماری بلانکۆ لە کۆڵۆمبیا، ماگدالینا رۆدریگێز لە ڤەنزوێلا و بروک مایۆ و کاترین نیسبێت لە ئەمریکا، کە یاریدەدەری ناوبژیوانی ئەم پاڵەوانێتییە دەبن.

کۆنفیدراسیۆنی ئەمریکای باشوور لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە:

ئەمە بەڵێنێکی گرنگە کە فیدراسیۆنەکە لە ساڵی 2016ەوە داویەتی، ئامانجی پشتگیریکردنە لە پەرەپێدان و پیشەییبوونی ئافرەتان زیاتر لە ناوەوە و دەرەوەی یاریگا و بەرەوپێشبردنی یەکسانی رەگەزەکان.

لە ساڵی 2021دا ئەلڤێس بووە یەکەم ئافرەت کە ناوبژیوانی پاڵەوانێتییەکی گەورەی پیاوان بکات کە لەلایەن دەستەی بەڕێوەبەری نێودەوڵەتی (فیفا) لە جامی جیهانی یانەکاندا رێکخرابوو، دواتر باک و نیسبێت لە مۆندیال 2022ـی قەتەردا بەشدارییان کرد. هەروەها بێنسۆ و مایۆ و نیسبێتیش لەنێو دەستەی دادوەری ئۆڵۆمپیادی هاوینەدا دەبن کە لە کۆتایی ئەمساڵدا لە فەرەنسا بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button