ئه‌ڵمانیاگرنگترین

نازناو لەسەر نازناو؛ لیڤەرکۆزن حوکمی ئەڵمانیا دەکات

Yariga App

یاریگا –

بایەر لیڤەرکۆزن باڵادەستی خۆی لەنێو ئەڵمانیادا سەلماندەوە و نازناوێکی دیکەی بردەوە.

یانەکە کە چابی ئاڵۆنسۆ تەنها وەرزێکە راهێنەرایەتی دەکات، بەبێ دۆڕان بۆندسلیگای کۆتایی پێهێنا و بۆ یەکەمین جار لە مێژووی خۆیاندا بوون بە پاڵەوان. ئەمشەویش هاندەرانی بە نازناوی جامی شای ئەو وڵاتە شاد کردەوە کاتێک 1-0 لە کایزێرسلاوتێرنیان بردەوە.

چاکەی ئەم دوو نازناوە لە ماوەی تەنها یەک وەرزدا، بۆ چابی ئاڵۆنسۆ دەگەڕێتەوە. بەو پێوەرەی کە پێش هاتنی راهێنەرە ئیسپانیەکە، بایەر لە مێژووی خۆیاندا تەنها دوو نازناوی فەرمییان هەبووە.

تاکە دۆڕانی ئەم وەرزەی لیڤەرکۆزن لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا، تەنها بەرانبەر ئاتڵانتا بوو لە یاریی فیناڵی یۆرۆپالیگ.

بابەتی زیاتر

Back to top button