گرنگترینیۆرۆی 2024

مۆنتێلا لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەی تورکیای راگەیاند

سێ ئەستێرەکەی سێریا ئەی بانگهێشتکراون

Yariga App

یاریگا –

ڤیچێنزۆ مۆنتێلا، راهێنەری هەڵبژاردەی تورکیا لیستی سەرەتایی تیمەکەی بۆ یۆرۆی 2024 راگەیاند.

مۆنتێرلا 35 یاریزانی بانگهێشتی لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەی تورکیا کردووە و هەرسێ ئەستێرەی سێریا ئەی هاکان چاڵهانگئۆغڵو، کەنعان یڵدز و زەکی چەلیکی بانگهێشتکردووە.

هەڵبژاردەی تورکیا لە کۆمەڵەی شەشەم شان بەشانی هەڵبژاردەکانی پۆرتوگال، چیک و جۆرجیا یاری دەکات.

بەر لە پاڵەوانیەتییەکە، تورکیا یارییەکی دۆستانە لە بەرامبەر هەڵبژاردەی ئیتاڵیا دەکات و دواتر لە 7ی مانگی داهاتوو، مۆنتێلا لیستی کۆتایی کە دەبێ 26 یاریزان بێت، ئاشکرا دەکات.

چاڵهانئۆغڵو، نازناوی سێریا ئەی لەگەڵ ئینتەر بردووەتەوە و بووە باشترین یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئەم وەرزە.

لیستی سەرەتایی هەڵبژاردەی تورکیا

گۆڵپارێزان: ئاڵتای بایندیر (مانچێستەر یونایتد)، دۆغان عەلەمدار (تروا)، مەرت گونۆک (بێشیکتاش)، ئوروجان شاکر (ترابزۆن سپۆر).

بەرگریکاران: مەرت موڵدور (فەنەرباچێ)، چاڵار سۆیونجو (فەنەرباچێ)، فەردی کادیئۆغڵو (فەنەرباچێ)، زەکی چەلیک (رۆما)، عەبدولکەریم بارداکجی (گاڵاتەسەڕای)، ئەحمەدجان کاپڵان (ئەیاکس)، مەریه دەمیڕاڵ (ئەهلی)، ئۆزان کاباک (هۆفێنهایم)، سەمەد ئاکایدن (پاناتینایکۆس)، جەنک ئۆزکاجار (ڤالێنسیا).

ناوەڕاستکاران: بەرات ئۆزدەمیر (ترابزۆن سپۆر)، جان ئوزون (نورنبێرگ)، هاکان چاڵهانئۆغڵو (ئینتەر)، ئیسماعیل یوکسەک (فەنەرباچێ)، کان ئایهان (گاڵاتەسەڕای)، ئۆکای یۆکوسلو (وێست بڕۆمیچ)، ئۆرکون کۆکجو (بێنفیکا)، ساڵح ئۆزجان (بۆڕووسیا دۆرتموند).

هێرشبەران: عەبدولقادر عومور (هاڵ سیتی)، عیرفان جان کاهڤەجی (فەنەرباچێ)، یونوس ئاکگون (لێستەر سیتی)، کەنان یڵدز (یوڤێنتوس)، کەرەم ئاکتورکۆگلو (گاڵاتەسەڕای)، بارش ئالپێر یڵماز (گاڵاتەسەڕای)، ئۆگوز ئایدن (کۆرێندن ئالانیا سپۆر)، ئاردا گولەر (ریال مەدرید)، بێرتوگ یڵدرم (رێن)، جەنک تۆسون (بێشیکتاش)، سەمیح کڵجسۆی (بێشیکتاش)، ئەنەس ئوناڵ (بۆرنمس)، یوسف یاسجی (فەنەرباچێ).

بابەتی زیاتر

Back to top button