ئاسیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

یانەکەی لە لێواری دابەزینە؛ وەرزی داهاتوو ئینیێستا لە خولی پلە دووی ئیماراتی یاریی دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

ئینیێستا (کە سەرەتای ئەم مانگە تەمەنی بووە 40 ساڵ) لەگەڵ یانەی ئیماراتی ئیماراتی لە لێواری دابەزیندایە و ئەگەرێکی زۆر هەیە وەرزی داهاتوو وێنەکێشە ئیسپانییەکە لە خولی پلە دووی ئیماراتی ببینین.

یانەی ئیماراتی ئیماراتی کە لە ریزبەندیی خولی پیشەگەرەکانی ئیمارات لە پلەیەک پێش کۆتایی دێت، دوێنێ هەینی لە دوایین یاریی خۆی بە سەرکردایەتی ئاندرێس ئینیێستا ئەستێرەی ئیسپانی یانەکە 2-1 لە نەسڕی بردەوە و هیوای بۆ مانەوە لە ریزی یانە نایابەکان زیندوو کردەوە.

ئینیێستا لە خولەکی 24 بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی ئیماراتی کرد، کە پێنجەمین گۆڵی بوو لەم وەرزە لە خولی پیشەگەرەکانی ئیمارات تۆماری بکات (چوار گۆڵی بە لێدانی سزا بووە و لێدانێکی سزاشی فەوتاندووە).

وەرزی داهاتوو ئینیێستا لە خولی پلە دووی ئیماراتی یاریی دەکات؟

ئیمارات لە پلەی سێزدەمی خولی پیشەگەرەکانی ئیماراتی لەکۆی 23 یاری تەنیا 17 خاڵی کۆکردووەتەوە و سێ یاریی بەرامبەر بەتائیح (دوو یاری) و عەین ماوە و کێبڕکێی خورفەکان و بەنی یاس و ئیتیحاد کەلبا دەکات بۆ مانەوە لە خولی پیشەگەرەکانی ئیمارات.

ئینیێستا کە بۆ ماوەی 16 ساڵ لە ریزی یانەی بارسێلۆنا یاریی کردووە، هاوینی رابردوو لە ڤیسێل کۆبی ژاپۆنییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی ئیماراتی ئیماراتییەوە کرد و گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵە،

ئینیێستا کە هەرگیز لە کاروانی وەرزشی خۆیدا لە خولی پلە دوو یاریی نەکردووە، لەبارەی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەکەی لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی هەواڵی ئیماراتی دەڵێت :’من بە یاریکردنم لە ئیمارات و ئەم ئەزموونکردنەم دڵخۆشم، وەرزی داهاتوو لە یانەکەم بەردەوام دەبم، چ لە خولی پیشەگەرەکانی ئیمارات بمێنینەوە یان دابەزینە خولی پلە یەک’.

بابەتی زیاتر

Back to top button