یاریگا –
پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر ئێریك تێن هاخی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی و پێپ گواردیۆلای ئیسپانی و راهێنەری یانەی مانچێستەر سیتی بۆ یارییە ئاگرینەكەی نێوانیان.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:00 بە كاتی كوردستان هەردوو مانچێستەرەكە لە یاریگای وێمبڵی لە یاری كۆتایی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا رووبەرووی یەك ببنەوە.
A Manchester derby like no other 🔴⚔️🔵
It’s #FACupFinal day 🏆🔥#MUFC pic.twitter.com/xnqCv9Vq8H
— Manchester United (@ManUtd) May 25, 2024
شەیتانە سوورەكان بە بردنەوەیان لە كۆڤێنتری سیتی و سیتیزنیش بە بردنەوەیان لە چێڵسی خۆیان گەیاندە یاری كۆتایی جامی یەكێتیی ئینگلتەرا.
مانچێستەر سیتی بە بێ ئێدەرسن و مانچێستەر یونایتد لیش بە بێ هاری ماگوایەر، مەیسن ماونت، مالاسیا، لوك شۆو و ئانتۆنی مارسیال رووبەرووی یەك دەبنەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر یونایتد:
گۆڵپارێز: ئۆنانا
هێڵی بەرگری: وان بیساكا، كاسیمیرۆ ، مارتینێز، دالۆت
هێڵی ناوەند: ماینۆ، ئەمرابت ، دیالۆ
هێڵی هێرشبردن: برۆنۆ فێرناندێز، گارناچۆ، هۆیلوند
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مانچێستەر سیتی:
گۆڵپارێز: ئۆرتیگا
هێڵی بەرگری: وۆڵكەر، ئاكانجی، دیاز، ڤاردیۆڵ
هێڵی ناوەند: رۆدری ، كۆڤاسیچ ، بێرناردۆ
هێڵی هێرشبردن: دی برۆین، فۆدن، هالاند