ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

هانسی فلیک چارەنووسی ئاڵۆنسۆ دەگۆڕێت؟

پلانەکان ناگۆڕن

Yariga App

یاریگا –

مارکۆس ئاڵۆنسۆی ئیسپانی لە بارسێلۆنا نامێنێتەوە و یانەکە جێدەهێڵێت.

رۆژنامەنووسی شارەزا لە بازاڕی گواستنەوە، فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، دەستنیشانکردنی هانسی فلیک وەک راهێنەری نوێی بارسێلۆنا هیچ لە پلانەکانی ئاڵۆنسۆ ناگۆڕێت، یاریزانەکە لەم هاوینە بەشێوەیەکی ئازاد یانەکە جێدەهێڵێت.

هەر بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، سەرەڕای هەبوونی پەیوەندی لە نێوان یاریزانەکە و یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، بەڵام تا ئێستا هەردوولا لەسەر هیچ شتێک رێکنەکەوتوون.

بەرگریکارە تەمەن 33 ساڵانییەکە لە هاوینی 2022 بە گرێبەستێکی ئازاد لە چێڵسی لەندەنییەوە رووی لە یانە کاتالۆنییەکە کرد.

بەڵام بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی و هەبوونی بەرگریکاری لاو، چاڤی هێرناندێز بەشێوەیەکی سەرەکی پشت بە ئاڵۆنسۆ نەدەبەست.

مارکۆس لەم وەرزە لە سەجەم پاڵەوانێتییەکان تەنیا 8 یاری بە درێسی بارسا کردووە، بە کۆی گشتیش تەنیا 389 خولەک یاریکردووە.

هەر بەهۆی کەمی دەرفەتی یاریکردن، بریاریداوە گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسا درێژنەکاتەوە، ئارەزوو دەکات لە ریزەکانی ئاتلێتیکۆ مەدریدی رکابەری سەرسەختی یانەکەی ئێستای درێژە بە یارکردن بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button