ئیسپانیاگرنگترین

تۆنی کرووس دڵی ئانچێلۆتی دەشکێنێت

ئازارێکی گەورە!

Yariga App

یاریگا –

تۆنی کرووسی ئەڵمانی بە دوایین بڕیاری دڵی راهێنەرە ئیتاڵییەکەی دەشکێنێت.

ماڵپەری رێلێڤۆی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی بڕیاری وازهێنانی تۆنی کرووسی ئەفسانەی ریال مەدرید لە یاریکردن، کارلۆ ئانچێلۆتی زۆر خەمباربووە و بەتەواوی دڵی بە بڕیارەکەی تۆنی شکاوە.

ئانچێلۆتی دەیویست گرێبەستەکەی کرووس بۆ وەرزێکی دیکەش نوێبکرێتەوە، تەواوی هەوڵەکانی بۆ ئەو مەبەستە خستبووە گەڕ، بەڵام نەیتوانی یاریزانەکە رازی بکات.

هەفتەی رابردوو کرووس لە بەیاننامەیەکدا کە لە پلاتفۆرمی ئینستاگرام بڵاویکردەوە، وازهێنانی لە یاریکردن راگەیاند و لە دوای 17ی یۆلیۆ/تەمووزی داهاتووەوە، بە یەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت.

کروس یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی سەردەمی نوێی لۆس بلانکۆس، چوار نازناوی چامپیۆنزلیگ و چوار نازناوی لالیگای لەگەڵ پاڵەوانی ئیسپانیا بەدەستهێناوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button