فه‌ره‌نساگرنگترین

لەسەر ئێمباپێ دیدیێ دیشامپ پێچەوانەی خواستی ریاڵ مەدرید دەوەستێتەوە

Yariga App

یاریگا –

گواستنەوەی کیلیان ئێمباپێ هەروا بێ سەرئێشە نابێت بۆ ریاڵ مەدرید، بەتایبەت لە رووی وادە و کاتی ناساندنیەوە.

ئێستا کە تەمومژ نەماوە لەسەر چوونی ئێمباپێ بۆ ریاڵ، بەڵام وادەی ناسینی ناوبراو وەک یاریزانی نوێی مێرەنگی لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، دژیەکی دروستکردووە بەتایبەت لەنێوان دیدیە دیشا و بەرپرسانی یانە شاهانەکە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، مەدرید دەیانەوێ لەدوای یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ کە لە 1ی مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچێت، کیلیان لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە هاندەرانیان بناسێنن، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت دیشای راهێنەری فەرەنسا پێچەوانەی ئەو نیازە بوەستێتەوە.

نیگەرانیەکانی دیشا بەهۆی نەبوونی کاتی پێویستەوەیە بۆ خۆئامادەکردن بۆ یارییەکانی یۆرۆی 2024 کە 14ی مانگی داهاتوو دەستپێکیەتی. دوای 3 رۆژیش فەرەنسا لە یەکەم تاقیکردنەوەیاندا بەرانبەر هەڵبژاردەی نەمسا یارییان هەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button