ئه‌ڵمانیائیسپانیاگرنگترین

ئەفسانەیەکی ریال مەدرید داوای چوونە دەرەوەی لە پێرێز کردووە

کاروانێکی نوێ دەستپێدەکات

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت ریال مەدرید راهێنەری داهاتووی لەدەستبدات، چونکە راوول گۆنزالێز، ئەفسانەی یانەکە و راهێنەری تیمی کاستییا داوای گواستنەوەی بۆ ئەڵمانیا کردووە.

رۆژنامەی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، راوول داوای لە فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید کردووە، مۆڵەتی دەستبەرداربوونی پێبدات، چونکە چەند دەرفەتێکی راهێنەرایەتیکردنی یانەکانی بۆندسلیگای لەبەردەستە.

راوول پێنج ساڵە راهێنەری تیمی کاستیا (تیمی دووەم)ی ریال مەدریدە، ئێستا گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کاتی هەنگاوێکی نوێیە لە کاروانی راهێنەرایەتیدا.

راوول پەیوەندی زۆر باشی لە ئەڵمانیا هەیە، ئەمەش دوای بەسەربردنی چەند ساڵێکی زێڕین لەگەڵ یانەی شاڵکە. یاریزانی پێشووی ریال مەدرید زمانی ئەڵمانی بەباشی دەزانێت و فێری کولتووری وڵاتەکە بووە، جیا لەمەش زۆر بە تۆپی پێی ئەڵمانیا سەرسامە.

لە ساڵی 2022 شالکە لە دوای گەڕانەوەی بۆ بۆندسلیگا، هەوڵی گواستنەوەی راوولیدا و ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشکرد، بەڵام ئۆفەرەکەی رەتکردەوە، چونکە چاوی لە پۆستی راهێنەرایەتی تیمی یەکەمی ریال مەدرید بوو.

راوول گۆنزالێز
راوول گۆنزالێز لەگەڵ تیمی ریال مەدرید کاستییا

راوول دەیەوێت هاوشێوەی چابی ئاڵۆنسۆ کاروانێکی سەرکەوتوو لە ئەڵمانیا دەستپێبکات. رۆژنامەکە نووسیویەتی

راوول لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی ریال مەدرید بێهیوا بووە، چونکە ریال لە ئێستاوە چاوی لە ئاڵۆنسۆیە و دەیەوێت بیکاتە شوێنگرەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی، بە تایبەت دوای پێشکەشکردنی وەرزێکی نموونەیی لە بای ئارێنا.

گرێبەستەی ئێستای ئانچێلۆتی لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت و ئەم وەرزە لالیگای بردووەتەوە و گەیشتووەتە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ.

پابلۆ بارکوێرۆ، بەڕێوەبەری کارەکانی راوول کە بەڕێوەبەری کارەکانی رۆدری، یاریزانی مانچێستەر سیتیشە. کار لەسەر رێکخستنی کاروانێکی نوێ بۆ راوول دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button