ئه‌ڵمانیاگرنگترین

بایرن میونشن لەگەڵ راهێنەرێك گەیشتە رێككەوتن

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشنی ئەڵمانی دوا جار لەگەڵ راهێنەرێك گەیشتە رێككەوتن.

لە ماوەی رابردوودا تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و راهێنەری بایرن میونشن لە كۆتایی وەرز رۆیشتنی خۆی لە ریزەكانی یانەكە راگەیاند.

چەند راهێنەرێك وەرگرتنی پۆستی ئەو یانەیەیان رەتكردووەتەوە و دوا جار یانەكە نزیكە لەوەی راهێنەرێك بۆ وەرزی داهاتوو دەستنیشان بكات.

 


بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی بێڵد، رێككەوتنی زارەكی لە نێوان بایرن میونشن و ڤینسێنت كۆمپانی راهێنەری بێرنلی ئینگلیزی كراوە.

ئامژە بەوەشكراوە، راهێنەرە بەلجیكیەكەیە بۆ ماوەی چوار ساڵ و تا ساڵی 2028 راهێنەری یانە ئەڵمانییەكە دەبێت.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، بە نزیكەیی هەموو شتێك لە نێوان هەردوولادا كۆتایی هاتووە، تەنیا رێككەوتنی بایرن میونشن لەگەڵ بێرنلی ماوە.

ڤینسێنت كۆمپانی

بایرن میونشن لە ریزبەندی سێیەمی بۆندسلیگا كۆتایی بە وەرزی 2023/2024 هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button