چامپیۆنزلیگگرنگترین

یاریگای یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2026 دیاری کرا

Yariga App

یاریگا-

ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا رایگەیاند، کە یاریگای پوشکاش ئارێنای بوداپێست میوانداری یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2026 دەکات.

10 رۆژی داهاتوو یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2024 لە نێوان ریال مەدرید و دۆرتمۆند لە یاریگای وێمبڵی لە لەندەن بەڕێوەدەچێت. ئەمە کۆتا وەرزی چامپیۆنزلیگە بەو شێوەی ئێستای و لە وەرزی داهاتووەوە فۆرماتی یارییەکان زۆر گۆڕانکاری بەسەردا دێت.

بۆ وەرزی داهاتوو، ساڵی رابردوو راگەیەندرا یاریگای ئەلیانز ئارێنا لە میونشن میوانداری یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەکات. ئەمڕۆش یوێفا رایگەیاند کە کام یاریگا میوانداری یاری کۆتایی ساڵی 2026 دەکات.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا، یاریگای پوشکاش ئارێنا لە شاری بوداپێست کە پایتەختی هەنگاریایە، میوانداری یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2026 دەکات. ئەو یاریگایە بە شێوازێکی سەردەمیانە درووستکراوە کە لە سەردەمی پەتای کۆرۆنادا میوانداری چەندین یاری ئەوروپی کرد و وەک گۆڕەپانێکی بێلایەن لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە ناسێندرا و شوێنی نزیکەی 70 هەزار هاندەر دەبێتەوە.

هەروەها یاریگای سان سیرۆ لە میلانۆ بە میوانداری ساڵی 2027 دادەنرێت، بەڵام لە مانگی ئەیلولدا بڕیاری کۆتایی دەدرێت. هۆکارەکەی نادیاری دۆخی ئاوەدانکردنەوەی یاریگاکەیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button