عێراقکوردستان

لەسەر سکاڵای راهێنەرێک یانەی هەولێر بانگهێشت دەکرێت

Yariga App

کەمێک پێش ئێستا پێگەی فەرمی یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک ڕایگەیاند کەوا پێویستە ڕۆژی پێنج شەممە نوێنەری یانەی هەولێر لە شاری بەغداد ئامادەبێت.

جارێکی تر یانەی هەولێر لەلایەن لیژنەی کاروباری یاریزانان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق لە سەر سکاڵای ڕاهێنەری پێشووی یانەکە حەیدەر عەبدولئەمیر بانگهێشتی نوێنەری یانەی هەولێر دەکات کە ڕۆژی پێنج شەممە 23\5\2024 لە بارەگای یەکێتیەکە ئامادەبن، بەپێی زانیاریەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا ڕاهێنەری ناوبراو بڕی 90 ملیۆن دیناری عێڕاقی لای یانەی هەولێرە کە دەستەی کارگێڕی پێشووتر گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ کردبوو بۆ ڕاهێنەرایەتیکردنی تیپەکە و دوای چەند یاریەک لە ئەرکەکەی دوورخرایەوە، ئەمەش حەیدەر عەبدولئەمیری ناچار کرد پەنا بۆ دادگا ببات بۆ ورگرتنەوەی شایستە داراییەکانی.

لە هەمان کاتدا لیژنەی کاروباری یاریزانان لە یەکێتی تۆپی پێی عێڕاق، لە سەر سکاڵای ڕاهێنەری پێشووی یانەکە ئەحمەد خەلەف داوا لە نوێنەری یانەی تەڵەبە دەکات ئامادەبن لە ڕۆژی پێنج شەممە 23\5\2024 کاتژمێر 10ـی بەیانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button