چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئەنچیلۆتی لەبارەی پێکهاتەی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ خۆی یەکلاکردووەتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەنچیلۆتی لەبارەی پێکهاتەی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ خۆی یەکلاکردووەتەوە و بڕیاریداوە لە یاریی بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتمۆند یاریی بە ناچۆ بکات.

تۆڕی رێلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، کارلۆ ئەنچیلۆتی بەهۆی ئاستی ئیدێر میلیتاو لە یاریی بەرامبەر ڤیاڕیال بڕیاریداوە لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ یاریی بەو بەرگریکارە بەڕازیلییە نەکات و لە شوێنی ئەو یاریی بە ناچۆ فێرناندێز دەکات.

رۆژنامەی مارکای مەدریدیش رایگەیاندووە، هەریەکە لە فیرلاند مێندی، ئەنتۆنیۆ رۆدیگەر، ناچۆ فێرناندێز و دانی کارڤاخال لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بۆڕووسیا دۆرتمۆند لە هێلی بەرگری دەبن و ئەنچیلۆتی بڕیاریداوە پشت بەو چوار بەرگریکارە ببەستێت.

تۆڕە ئیسپانییەکە راشیگەیاندووە، ئەنچیلۆتی بڕیاریداوە پشت بە ناچۆ ببەستێت، چونکە میلیتاو هێشتا بە تەواوەتی لە رووی توانای جەستەییەوە بۆ یاریکردن ئامادە نییە، ئۆرێلین چوامێنیش بۆ یارییەکەی دۆرتمۆند بەردەست نابێت و رۆژنامەی مارکا بێبەشبوونی ئەو ناوەڕاستکارە فڕەنسییەی لە یارییەکەی وێمبلی یەکلاکردووەتەوە.

رۆژنامەی مارکا ئاشکراشیکردووە، ئەنچیلۆتی بەنیازە رۆژی شەممە لە دوایین گەڕی ئەم وەرزەی لالیگا یاریی بەو پێکهاتەیە بکات کە لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەنیازە یاریی پێبکات، بۆ ئەوەی یاریزانەکانی بۆ ئەو یارییە ئامادە بکات.

ریال مەدرید بۆڕووسیا دۆرتمۆند رۆژی 1ـی مانگی داهاتوو لە لەندەن لە یاریگای وێمبلی لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەیەک دەگەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button