بازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

سپێشەڵ وەن لە کام یانە نزیکە؟

ئەفسانەیەکی پۆرتوگالی وردەکارییەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

بازاڕی گواستنەوەی جۆزێ مۆرینیۆ بۆ یانەیەکی خولی رۆشنی سعودی گەربووە.

نونو گۆمێز، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی پۆرتوگال لە لێدوانێکدا روونیکردووەتەوە، پێشبینی چوونی مۆرینیۆ بۆ سعودیە دەکات، ئەمەش گومانەکانی سەر داهاتووی سپێشەڵ وەن زیاد کرد.

گۆمێز لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی عاجل-ی سعودیە روونیکردووەتەوە

پێم وایە مۆرینیۆ ئەرکی مەشقی یانەیەکی سعودی بۆ وەرزی داهاتوو دەگرێتە ئەستۆ. چونکە مۆرینیۆ دوای ئەزموونەکەی لەگەڵ رۆما، دەیەوێت بەزوویی بگەڕێتەوە جیهانی تۆپی پێ. پێم وایە یانەکانی سعودیە لە راکێشانی ئەستێرەکانی تۆپی پێ بەردەوام دەبن. بەدڵنیاییەوە مۆرینیۆ زیادکردنێکی زۆر باشە بۆ خولی سعودیە، چونکە راهێنەرێکی خاوەن ئەزموونە و بەناوبانگە.

هەرچەندە مۆرینیۆ پێشتر رەتنەکردووەتەوە پەیوەندی بە یانەیەکی سعودییەوە بکات، بەڵام دووپاتنەکراوەتەوە.

ناوی یانەی قادسیەی تازە سەرکەوتوو بۆ خولی رۆشن لە سەرووی هەموو یانەکانەوە دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button