عێراقکوردستانگرنگترین

ئەمڕۆ یەکلا دەبێتەوە؛ سەمیر بابۆ بۆ یاریی داهاتوو بەرامبەر زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراق دەبێتە راهێنەری هەولێر؟

Yariga App

یاریگا –

سەمیر بابۆ نزیکە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی هەولێر بگرێتە ئەستۆ، راهێنەرەکەی پێشمەرگەی هەولێر پێنج مەرجی هەیە بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی قەڵاومنارە بگرێتە ئەستۆ و ئەمڕۆ هەردوولا بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدەن.

May be an image of 6 people and text

سەمیر بابۆ لە دوایین یاریی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق لەسەر پەیژەکانی یاریگا ئامادە بوو

لە دوایین یاریی هەولێر لە خولی ئەستیرەکانی عێراق کە بەهۆی سزادرانی یانەکەی قەڵاومنارەوە یارییەکە لە دهۆک بەڕێوەچوو، سەمیر بابۆ لەسەر پەیژەکانی یاریگا ئامادەبوو، سەیری یارییەکەی هەولێر و حدوودی دەکرد کە یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، بەرپرسانی یانەی هەولێر دەیانەوێت بۆ یاریی بەرامبەر زاخۆ لە گەڕی سییەمینی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە بگرێتە ئەستۆ کە رۆژی چوارشەممە یانەکەی قەڵاومنارە لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یاریی دێربی کوردستان دەبێتە میوانی زاخۆ.

هەولێر بە کۆکردنەوەی 29 خاڵ لە پلەی چواردەمی ریزبەندیی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت و دوو یاریی دواخراوی هەیە، لە پێنج یاریی داهاتووی رووبەڕووی زاخۆ، نەفتی بەسرە، ئەمانەی بەغدا، نەفتی میسان و دهۆک دەبێتەوە کە هەر سێ یارییەکەی بەرامبەر زاخۆ و ئەمانەی بەغدا و دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێت.

ئەمڕۆ سەمیر بابۆ و هەولێر بڕیاری یەکلاکەرەوە دەدەن

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، چەند رۆژێکە دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر و سەمیر بابۆ لەگفتوگۆدان و هەردوولا لەبارەی وردەکارییەکانی گرێبەستی نێوانیان گفتوگۆیان کردووە، بابۆ پێنج مەرجی هەیە بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی زەردپۆشەکان بگرێتە ئەستۆ.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، دەستەی کارگێڕی کاتی یانەی هەولێر بە تەواوی داواکاریی و مەرجەکانی سەمیر بابۆ رازین و دەیانەوێت بە زووترین کات ئەو راهێنەرە دەستبەکار بێت و ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکە بگرێتە ئەستۆ.

وابڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە هەردوولا جارێکی دیکە کۆببنەوە و سەمیر بابۆ بڕیاری کۆتایی خۆی بدات، کە ئەو راهێنەرە پێشتر راهێنەری تیپی خولی کوردستانی یانەکەی قەڵاومنارە بووە.

مەرجەکانی سەمیر بابۆ بۆ وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی هەولێر

یەکەم: یانەی پێشمەرگەی هەولێر رەزامەندیی بدات بۆ ئەوەی سەمیر بابۆ یانەکە بەجێبهێڵێت و ببێتە راهێنەری هەولێر.

دووەم: گرێبەستەکەی سەمیر بابۆ لەگەڵ یانەی هەولێر بۆ ماوەی دوو وەرز بێت، نەک بە کاتی.

سێیەم: ئامانجی ئەم وەرزەی یانەی هەولێر لە خولی ئەستێرەکانی عێراق تەنیا مانەوە بێت و داواکاری دیکە لە راهێنەرەکە نەکرێت.

چوارەم: بەهیچ شێوەیەک دەستێوەردان لە کاروباری راهێنەرەکە نەکرێت، سەمیر بابۆ سەرپشک بێت لە هێنانی یاریزانان و دروستکردنی دەستەی راهێنەران.

پێنجەم: لە رووی داراییەوە چارەسەری ئەو قەیرانە بکرێت کە یانەکە پێیدا تێدەپەڕێت و نزیکەی چوار مانگە یاریزانانی یانەکە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق مووچەیان وەرنەگرتووە.

سەمیر بابۆ کێیە؟

سەمیر سدیق ناسراو بە سەمیر بابۆ ساڵی 1975 لە هەولێر لەدایکبووە، لە تیپەکانی تازەپێگەیشتووان و لاوانی یانەی هەولێر پێگەیشتووە و لە ساڵانی 1994 تاوەکو 2006 لە ریزی یانەی هەولێر یاریی کردووە و هەر لەو یانەیە وازی لە یاریکردن هێناوە، کە وەکو یاریزانی باڵەکان یاریی دەکرد و لە ریزی یانەکانی تورکمان و جیهانیش یاریی کردووە.

وەکو راهێنەری تازەپێگەیشتووان و لاوان و پێشکەوتووانە لە یانەی هەولێر کاری کردووە و بووەتە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان، لەگەڵ هەولێر و پێشمەرگەی هەولێر چوار جار نازناوی خولی نایابی کوردستانی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button