ئینگلتەراگرنگترین

سعودیەکان لە گواستنەوەی بڕونۆ فێرناندێس رکابەرێکی بەهێزیان بۆ پەیدا بوو

Yariga App

یاریگا –

سعودیەکان لە نیازیان بۆ گواستنەوەی برونۆ فێرناندێس چیتر خەیاڵ ئاسوودە نابن و رکابەرێکی بەهێزیان لێ پەیدا بووە.

چەند رۆژێکە میدیای بەریتانی باس لە هەوڵی بەرپرسانی خولی ئەو وڵاتە خەلیجیە دەکەن بۆ پەلکێشکردنی فێرناندێس. بەڵام تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک لە مانچێستەر یونایتد و خودی یاریزانەکەشەوە بە ڕوونی نەبینراوە.

بەگوێرەی نوێترین پێشهات، میگێل دێلانێی رۆژنامەنووس لە ئیندیپێندێتی ئینگلیزی بڵاوی کردووەتەوە یانەی بایرن میونشن ناوەڕاستکارەکەی یونایتدی دەوێ.

ئەو رۆژنامەنووسە بە چەند ڕوونکردنەوەیەک پاڵپشتی زانیارییەکەی کردووە کە دیارترینیان ئەمانەن:

  • مانچێستەر یونایتد دەوێ لەم نێوەندەدا جموجۆڵێکی فرۆشیی بکات بۆ پێکهاتنەوەی لەگەڵ یاسای (سوود و بەردەوامی) لە پرێمەرلیگ و لەپێناو چاکسازییەکی گشتگیردا
  • خودی یاریزانەکە هەست دەکات وردە وردە کاتی رۆیشتنی هاتووە
  • تۆماس توخێلی راهێنەری بایرن کە وا دیارە دەمێنێتەوە لە یانەکە، پێویستی بە یاریزانێکە لە پێگەی ژمارە 6ی یاریگا و یاریسازێک کە

برونۆ فێرناندێس کە تا هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ مان یونایتد هەیە، ئەم وەرزە ئاستی خۆی پێشکەش نەکردووە.

ئۆفەری سعودییەکان خەیاڵییە و باس لە 100 ملیۆن یۆرۆ دەکرێت، ئەوەش بڕە پارەیەکە رەنگە بەرپرسانی مان یو قایل بکات بە فرۆشتنی. بەڵام ویستی خودی یاریزانەکە لەلایەکیترەوە ئەوە بێت هەر خولە گەورەکانی ئەوروپا بمێنێتەوە و بایرن هەڵبژێرێت. هەر بۆیە هاوینێکی پر لە مامەڵە و ئۆفەری جیاواز چاوەڕیی مانچێستەر دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button