یاریگا –
یانەی بارسێلۆنا لەنێوان هێشتنەوەی هەردوو یاریزانی پورتوگالی جواو کانسێلۆ و جواو فیلیکس بڕیاری خۆی داوە.
هەردوو یاریزان لە مانگی سێپتەمبەری ساڵی ڕابردوو بە خواستن هاتوونەتە بلاوگرانا. کانسێلۆ لە مان سیتیەوە و فیلیکس لە ئاتڵەتیکۆ مەدرید. هەردووکیشیان هیوایەکی زۆریان بەوەیە لەگەڵ کەتەلۆنییەکان وەک یاریزانی هەمیشەیی بمێننەوە بەهۆی ئەو پاشخانە گرفتئامێزانەی لەگەڵ یانەکانی خۆیاندا هەیانبوو.
رادیۆ کادێنا سێری ئیسپانی لە نوێترین زانیاریدا ئاشکرای کردووە کە بارسێلۆنا گرێبەستکردن لەگەڵ کانسێلۆ واژۆ دەکات وەک لە فیلیکسی هاونیشتیمانی.
🚨 Barcelona are prioritising the signing of João Cancelo over João Felix! 👀🇵🇹
(Source: @La_SER) pic.twitter.com/jMOA4A96SD
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) May 13, 2024
بارسا لە هەر جموجۆڵێک لە بازاڕی گواستنەوەکان دەبێ زۆر بە ئاگا هەنگاو بنێت بەهۆی کێشە داراییەکانیەوە. هەر بۆیە تەنگەژە ماددیەکان ڕێگرن لە خواستە زۆرەکانی یانەکەی چاڤی هێرناندێز بۆ گرێبەستی زۆر و گران.
کانسێلۆ لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان ئاستێکی تا ڕادەیەک جێگری پیشان داوە. توانیویەتی چوار گۆڵ تۆمار بکات و چواری دیکەیش دروستب بکات. ئەوەی دووەمیشیان، بەشداری 15 گۆڵی کردووە بە 10 گۆڵ و 5 ئەسیست.