فه‌ره‌نساگرنگترین

ئێمباپێ پارەی بە هاندەرانی پاریس سانجێرمان داوە بۆ ئەوەی فیکە بۆ نێیمار لێبدەن

Yariga App

یاریگا –

ئێمباپێ پارەی بە هاندەرانی پاریس سانجێرمان داوە بۆ ئەوەی جنێو بە نێیمار بدەن و سووکایەتی پێبکەن.

رۆمان مۆلینا رۆژنامەنووسی بەناوبانگی فڕەنسی ئاشکرایکردووە، کیلیان ئێمباپێ لە ماوەی یاریکردنیان بەیەکەوە لە پاریس سانجێرمان، پارەی بە ئەڵتراسی هاندەرانی پاریس سانجێرمان داوە بۆ ئەوەی جنێو بە نێیمار داسێلڤا بدەن، هێرشبەرە فڕەنسییەکە پارەی بە هاندەران داوە و هانیداون بۆ ئەوەی هۆیها لە هێرشبەرە بڕازیلییەکە بکەن.

رۆژنامەنووسە فڕەنسییەکە لە ڤیدیۆیەکیدا کە لە یوتیوب بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە ئێمباپێ لە سەردەمی یاریکردنی لە پاریس هەوڵی دەدا ئاگاداری هەموو شتێک بێت و کۆنتڕۆڵی هەمووان بکات، پارەی بە ئەڵتراسی هاندەران دەدا تاوەکو جنێو بە نێیمار داسیلڤا و لیۆنێل مێسی بدەن.

لە سێپتێمبەری 2022 لە یاریی نێوان پاریس سانجێرمان و مۆنپیلیێ لە خولی فڕەنسی بۆیەکەمجار کێشەکانی نێوان ئێمباپێ و نێیمار ئاشکرابوون، کاتێک ئەو دوو ئەستێرەیەی پاریس لەسەر جێبەجێکردنی لێدانی سزا بووە دەمەقاڵی و ناکۆکیان، هێرشبەرە فڕەنسییەکە دوای ئەوەی پێناڵتییەکی فەوتاندبوو، دەیویست بۆ جاری دووەم لە یارییەکە پێناڵتی لێبدات و نێیماریش دەیویست پێناڵتییەکە لێبدات.

نێیمار هاوینی رابردوو ریزەکانی پاریس سانجێرمانی بەرەو هیلالی سعوودی بەجێهێشت و بەرامبەر 90 ملیۆن یۆرۆ روویکردە ریزەکانی یانە سعوودییەکە، لیۆنێل مێسیش بە هەمان شێوە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی پاریسی بەرەو ئینتەر مەیامی ئەمریکی بەجێهێشت.

پێش ئەوەی نیمۆ ریزەکانی شازادەکانی پاریس بەجێبهێڵێت لە دوایین وەرزی یاریکردنیدا بەردەوام لەلایەن هاندەرانی پاریس سانجێرمانەوە فیکەی بۆ لێدەدرا و ئەڵتراسی هاندەرانی یانەکە دژایەتی نیمۆیان دەکرد، لە چەند یارییەکیش فیکەیان بۆ لیۆنێل مێسی لێدەدا و لە دوایین رۆژەکانی لە یاریگای پارک دێ پرێنسیس، ئەڵتراسی هاندەرانی پاریس دژایەتی لیۆیان دەکرد و هۆیهایان لێیدەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button