ئه‌ڵمانیائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

میونشن شوێنگرەوەی دەیڤزی دەستنیشانکردووە

ریال مەدرید بە نیازی چییە؟

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن بۆ شوێنگرتنەوەی ئاڵفۆنسۆ دەیڤز، تیۆ هێرناندێز، بەرگریکاری ئەیسی میلان دەکاتە ئامانج.

ریال مەدرید بە هەموو شێوەیەک هەوڵی گواستنەوەی دەیڤز دەدات و لە ئێستاوە یانە باڤارییەکە بەدوای شوێنگرەوەیەکدا دەگەڕێت. تۆڕی سکای دۆچلاند بڵاویکردووەتەوە، هێرناندێز یەکێکە لە دیارترین بژاردەکانی بەردەم یانە ئەڵمانییەکە تاوەکو شوێنی دەیڤز بگرێتەوە.

تۆڕەکە دووپاتیدەکاتەوە؛ میونشن گفتوگۆکانی لەگەڵ میلان دەستپێکردووە و رەنگە نرخی گواستنەوەی یاریزانە فەرەنسییەکە بگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ.

هەرچەندە ئامانجی سەرەکی میونشن هێشتنەوەی دەیڤزە لە ئالیانز ئارێنا، بەڵام وەک پلانی دووەم، گفتوگۆ لەگەڵ هێرناندێز کراوە و لە ساتی گونجاودا، هەنگاوی زیاتر دەنێن.

گرێبەستی ئێستای دەیڤز لە ساڵی 2025 لە میونشن بەسەردەچێت، بۆیە ئێف سی هۆڵیوود دەیەوێت گرێبەستی یاریزانی کەنەدی نوێبکاتەوە، بەر لەوەی لە هاوینی ساڵی داهاتوودا، ببێتە یاریزانێکی ئازاد و بەخۆڕایی یانەکە جێبهێڵێت.

لوکاس هێرنادێز، برای تیۆیە کە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە میونشن کردووە. هەردوو یاریزانەکە لە ئاتلێتیکۆ مەدرید کاروانی وەرزشییان دەستپێکرد و لە ساڵی 2017-ەوە لەیەک دابڕاون.

پێش هەموو شتێک، بایرن خەریکی یەکلاییکردنەوەی شوێنگرەوەی تۆماس توخێلە، کە لە کۆتایی وەرز میونشن جێدەهێڵێت و هەریەکە لە هانسی فلیک، راهێنەری پێشووی میونشن و ئۆلیڤەر گلاسنەر، راهێنەری کریستال پاڵاس بەربژێری سەرەکین.

بابەتی زیاتر

Back to top button