ئیتاڵیا

بە بۆنەی رۆژی دایکەوە میلان ناوی درێسی یاریزانەکانی دەگۆڕێت

Yariga App

یاریگا –

بە بۆنەی رۆژی دایک لە وڵاتی ئیتاڵیا، یاریزانانی ئەیسی میلان پاشناوی بنەماڵەی دایکانیان لەسەر درێسەکانیان دەنووسن.

پێگەی فەرمی میلان رایگەیاند، لە رۆژی دایکدا، بۆ یەکەمجار لە مێژوووی تۆپی پێی ئیتاڵیادا، یاریزانانی ئەیسی میلان بە نوسینی پاشناوی بنەماڵەی دایکیانەوە لەبری ناوی ئاسایی خۆیان دەچنە نێو یاریگاکانەوە، ئامانج لێی سەرنجدان بە مافی ناسنامەی کەسی بۆ هەموو تاکێکە.

دادگای دەستووری لە 27ی نیسانی 2022 یاسای سەپاندنی خۆکارانەی ناوی ماڵبات بە جیاکاری زانی. لە 1ی حوزەیرانی ئەو ساڵەوە، بەپێی یاسای ئیتاڵیا، هەردوو دایک و باوک مافی هەڵبژاردنی پاشناوی منداڵەکانیان هەیە، ئەمەش وەک توخمێکی بنەڕەتی ناسنامەی کەسی خۆیانە.

یاریزانانی میلان بڕیارە ئەم درێسە تایبەتە ئەمشەو لە یاریی بەرامبەر کالیاری کە کاتژمێر 21:15 بە کاتی کوردستان لە سانسێرۆ بەڕێوە دەچێت، بپۆشن. پاشان تیپی یەکەمی ئافرەتان رۆژی یەکشەممە 12ی ئایار ئەم درێسە تایبەتە لە یاریی بەرامبەر ناپۆلی لە دەرەوەی یاریگای خۆیاندا لەبەر دەکەن.

وەک هەموو جار دواتر ئەم درێسانە لە زیادکردنێکی ئاشکرا لە MatchWornShirt دەفرۆشرێن و بەشێک لە داهاتەکەی دەبەخشرێتە رێکخراوی Fondazione Milan، کە رێکخراوەکە پشتگیری لە پڕۆژەی “ئامانجێک بۆ خەون” کە بەهێزکردنی ئافرەتان لە رێگەی وەرزشەوە لە پاکستان بەرەوپێش دەبات، دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button