ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

وێستهام راهێنەرەكەی دوورخستەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی وێستهام یونایتد بە شێوەیەكی فەرمی دەیڤد مۆیس راهێنەری یانەكەی لە پۆستەكەی دوورخستەوە.

شەوی رابردوو چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری وێستهامی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بێ وەڵام لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 36ی پرێمەرلیگ.

هەژماری فەرمی وێستهام لە پلاتفۆرمی ئێكس دوورخستنەوەی راهێنەرەكەی لە كۆتایی وەرز راگەیاند.

لە دوای چوار ساڵ و نیو راهێنەرە سكۆتلەندیەكە پۆستی راهێنەرایەتیكردنی وێستهام یونایتد جێدەهێڵێت.

دەیڤد سولیڤان سەرۆكی وێستهام لە دوای رۆیشتنی مۆیس گوتی:

بەناوی هەمووان لە یانەكە، سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی مۆیس دەكەین، بۆ ئەوەی لە ماوەی ئەو چەند ساڵەدا پێشكەشیكردووین.

دەیڤد بەرپرسیار بووە لەو پێشكەوتنەی یانەكەمان بەدەستیهێناوە، سوپاسی ماندووبوونەكانی دەكەین.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێكس رایگەیاند، جولیان لۆپێتێگی پاڵێوراوە بۆ شوێنگرتنەوەی دەیڤد مۆیس.

لەم وەرزەدا مۆیس لەگەڵ وێستهام 51 یاری راهێنەرایەتی كردووە و توانیویانە 21 یاری ببەنەوە 12یاری یەكسان بوون و 18 یاریش دۆڕاون.

بابەتی زیاتر

Back to top button