ئه‌ڵمانیاگرنگترین

وردەکاری پرسی سانچۆ و گەڕانەوەی بۆ مانچێستەر لە ئەگەری دوورخستنەوەی تێن هاخ

Yariga App

یاریگا –

جەیدن سانچۆ گرێی ئۆڵدرترافۆردی بیرچووەتەوە دوای ئەوەی گەڕایەوە بۆ دۆرتمۆند و توانی شتێک لە ئاستی راستەقینەی خۆی پیشان بداتەوە لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە.

ئەستێرە ئینگلیزیەکە بە بەهای 73 ملیۆن پاوەند (85 ملیۆن یۆرۆ) هاوینی 2021 لە دۆرتمۆندەوە گواسترایەوە ریزەکانی مانچێستەر لە سەردەمی ئۆڵی گونار سۆڵشایەر. بە هاتنی ئێریک تێن هاخ بۆ شوێنی راهێنەرە نەرویجیەکە، سەرەتای ئاوابوونی خۆری سانچۆ دەستیپێکرد. کار گەیشتە کێشمەکێش تا تەقینەوەی کێشەکان لەگەڵ ئەو راهێنەرە هۆڵەندیە لە سێپتەمبەری ساڵی رابردوو. دواجار بە کەنارخستنی یاریزانەکە و پشتگوێخستنی هات لە راهێنانەکان و یارییەکان و سەرەنجام بەڕێکردنی بە خواستن بۆ دۆرتمۆند کۆتایی هات لە گواستنەوەکانی زستانەی ئەم ساڵ.

ئێستا کە تین هاخ هەڕەشەی دوورخستنەوەی لەسەرە، پرسیاری لە گرنگترین پرسیارەکان ئەوەیە ئایا سانچۆ دەگەڕێننەوە یاخود نا.

رۆژنامەی سکای سپۆرتسی چاپی ئەڵمانیی زانیاریی نوێی بڵاو کردووەتەوە و وەڵامی ئەو پرسیارەی بە ڕوونی دەستکەوتووە. بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، سانچۆ نایەوێ بگەڕێتەوە بۆ مانچێستەر تەنانەت ئەگەر تین هاخیش لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.

دەربارەی ئەوەیا گەر نەگەڕێتەوە ئۆڵدترافۆرد چی بژاردەیەکیتر ئەگەری روودانی هەیە، هەمان سەرچاوە ئاشکرای کردووە کە دۆرتمۆند بیر لە ساڵێکیتری زیادە دەکەنەوە هە بە خواستن بەڵام مەرجی کڕینیشی لەگەڵدا بێت. بۆ ئەو مەبەستەیش چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە گفتوگۆکانیان دەستپێبکەن.

سەبارەت بەوەی ئەگەر فرۆشتنی یەکجارەکیی بێت، نرخی ئەستێرە 24 ساڵانییەکە چەند دەبێت. لەو لایەنەوە رۆژنامەنووس بێن جەیکۆبسی ئینگلیزی دەریخستووە کە مانچێستەر بڕی 50 ملیۆن پاوەند داوا دەکات بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەکەی.

لەوەتەی گەڕانەوەی بۆ دۆرتمۆند بە خواستن، ناوبراو لە 12 یاری بۆندسلیگا 2 گۆڵی تۆمار کردووە و ئەسیستێکیشی هەیە. لە چامپیۆنزلیگیش لە چوارگۆشەی زێڕینن و یاریی چوونیان 1-0 لە پاریس سان جێرمان بردووەتەوە، گۆڵێکی هەیە کە لە قۆناخی 16 بەرانبەر ئایندهۆڤن تۆماریکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button