ئیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر كادیز

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر كادێز.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:15 بە كاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری كادێز بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 34ی لالیگای ئیسپانیا.

بۆ ئەو یارییە كارلۆ ئانچێلۆتی تەواوی یاریزانەكانی ئامادەن و لە تواناكانی هیچ یاریزانێكی بێ بەش نابێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: كۆرتوا

هێڵی بەرگری: كارڤاخال، میلیتاو، ناچۆ، فران گارسیا

هێڵی ناوەند: ئاردا گولەر، كاماڤینگا ، مۆدریچ، سێبایۆس

هێڵی هێرشبردن: براهیم دیاز ، خۆسێلو

یانە شاهانەكە بە كۆكردنەوەی 84 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی لالیگای گرتووە و كادێزیش بە 26 خاڵ لە ریزبەندی هەژدەیەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button