ئینگلتەرا

لیڤەرپوول درێسی وەرزی نوێی نمایش دەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی درێسی سەرەکی یانەکەی بۆ وەرزی نوێ نمایش دەکات.

کەمێک لەمەوبەر ماڵپەڕی فەرمی لیڤەرپوول، بەشێوەیەکی فەرمی درێسی سەرەکی یانەکەی بۆ وەرزی نوێ بڵاوکردەوە.

وەک هەمیشە درێسی یەکەمی تیپەکە رەنگی سوورە، بۆ دیزاینەکەی ئیلهام لە دیزاینی درێسی وەرزی 1983/84ـی یانەکە وەرگیراوە، کە لەو وەرزە رێدز هەرسێ نازناوی چامپیۆنزلیگ، پرێمەرلیگ و جامی یەکێتی ئینگڵتەڕای بەدەستهێنا.

درێسەکە بە دوو وەشانی جیاواز بەردەستە، وەشانێک، کە تایبەت بە هاندەران درووست دەکرێت نرخەکەی 80 پاوەندە، وەشانی دووەمیش هەمان ئەو درێسەیە، کە یاریزانان دەیپۆشن نرخەکەی 125 پاوەندە.

بابەتی زیاتر

Back to top button