ئینگلتەراگرنگترین

پۆچێتینۆ بەدوای هۆکاری پێکانی 14 یاریزان دەگەڕێت

بۆچی پێکانەکانی چێڵسی تەواو نابن؟

Yariga App

یاریگا –

ئەندامانی دەستەی راهێنەران و کارگێڕی چێڵسی، خەریکی لێکۆڵینەوەی جددین لەبارەی هۆکارەکانی زیادبوونی پێکانی یاریزانانیان.

ئەمشەو چێڵسی لە یاری دێربی لەندەن رووبەڕووی تۆتنهام دەبێتەوە و رەنگە لەو یارییەدا لە خزمەتەکانی 14 یاریزان بێبەش بێت.

تۆتنهام بە کۆکردنەوەی 60 خاڵ بەشداری جەنگەکەک دەکات و چاوی لە زیادکردنی بردنەوەیەکی دیکەیە، تاوەکو دەرفەتەکانی گەیشتنی بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو زیادبکات.

تۆتنهام بە جیاوازی حەوت خاڵ لە دواوەی ئاستۆن ڤیلای خاوەن پلەی چوارەمە، بەڵام ڤیلانز یارییەکی زیاتریان کردووە. کەچی چێڵسی بەکۆکردنەوەی 48 خاڵ لە پلەی نۆیەمدایە.

کێ یاری ناکات؟

هەریەکە لە تیاگۆ سیلڤا، ئاکسێل دیساسی چوونە نێو لیستی یاریزانانی پێکراو، دوای ئەوەی لە یاری پێشووی بلوز بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا 2-2 تووشی پێکان بوون.

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، راهێنەری چێڵسی ناچاربووە پێنج یاریزانی ئەکادیمیا کە هەمووان لە ژێر 20 ساڵانن، بانگهێشتیان بکات.

هەرچەندە چێڵسی لە هاوینی رابردوو گرێبەستی لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر یاریزان واژۆ کرد، بەڵام پێکان رێگەی بە بەشداری زۆربەیان نەداوە.

وێسلی فۆفانا بە هۆی نەشتەرگەری ئەژنۆ، بەشداری یارییەکەی ئەمشەو ناکات، کریستۆفەر ئێنکوکوش کە بەشداری لە تەنیا حەوت یاریدا کردووە، بەشداری لە جەنگی ئەمشەودا ناکات.

رۆمیۆ لاڤیا، لەم وەرزەدا بەشداری تەنیا لە یەک یاریدا کردووە، کەچی ریس جێمس و بێن چیلوێڵیش بۆ ماوەیەکی درێژە لە پێکهاتەی چێڵسی دابڕاون.

هەفتەی رابردوو، ئێنزۆ فێرناندێز نەشتەرگەری فتقی بۆ کرا و ئەم وەرزە بۆ ئەستێرە ئەرجەنتینییەکە تەواوبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button