سانچۆ دەگەڕێتەوە مانچێستەر یونایتد؟
یاریگا –
چارەنووسی جەیدن سانچۆی ئەستێرەی بۆڕووسیا دۆرتموند بە ناڕوونی ماوەتەوە.
شەوی رابردوو لە یاری چوونی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، بۆڕووسیا دۆرتموند لە یاریگای سیگناڵ ئیدونا پارک میوانداری پاریس سانجێرمانی کرد، یارییەکەی 1-0 بردەوە.
جەیدن سانچۆی ئینگلیزی لە یارییەکەدا ئاستێکی زۆر بەرزی پێشکەشکرد، بەتەنیا 12 جار یاریزانانی پاریسی بڕی، یەکەم یاریزانە لەدوای ساڵی 2008، لە قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ ئەوکارەی کردووە.
پاش یارییەکە پرسیار لە سانچۆ کرا، کە ئایا وەرزی داهاتوو دەگەڕێتەوە مانچێستەر یاخود لە دۆرتموند دەمێنێتەوە، بەڵام وەڵامەکەی جەیدن یەکلاییکەرەوە نەبوو.
لە 17 ساڵییەوە لە دۆرتموند بووم، ئەم یانەیە لە یەکەم رۆژەوە زۆر یارمەتی داوم، منیش هەمووشتێک دەکەم لەپێناویدا.
بەڵام بۆ وەرزی داهاتوو نازانم دەگەڕێمەوە مانچێستەر یونایتد یاخود لێرە دەمێنمەوە، جارێ سەرنجم لەسەر ئێستایە.
Sit back, relax, and enjoy @Sanchooo10's postgame interview with @Carra23 and @Pschmeichel1 🤣 🖤💛 pic.twitter.com/51ofqzbDOW
— CBS Sports Golazo ⚽️ (@CBSSportsGolazo) May 1, 2024
سانچۆ بەهۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێریک تێن هاخی راهێنەری شەیتانە سوورەکان، لە پێکهاتەی تیپەکەی دوورخرایەوە، بەناچاری مانچێستەری جێهێشت و بەشێوەی خواستن گەڕایەوە دۆرتموند.
یانە ئەڵمانییەکە دەیەوێت پارێزگاری لە یاریزانەکە بکات، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ مانچێستەر دەستی بە گفتوگۆ کردووە، تێن هاخیش ئامادە نییە یاریزانەکە وەربگرێتەوە تا داوای لێبوردن نەکات.
🟡⚫️ Jadon Sancho with 11 successful dribbles vs PSG tonight… the most completed by a player in a Champions League match this season. ⚡️
Borussia Dortmund want to negotiate and keep Sancho at the club next season, as reported earlier this week.
Talks to follow with Man United. pic.twitter.com/b4FmewAimj
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 1, 2024