ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

بارودۆخی یاریزانە پێكراوەكانی بایرن میونشن پێش یارییەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان بارودۆخی یاریزانە پێكراوەكانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیان پێش یارییەكەیان بەرامبەر ریال مەدرید ئاشكرا كرد.

وا بڕیارە رۆژی سێشەممەی داهاتوو بایرن میونشن لە یاریگای ئالیانز ئارێنای تایبەت بە بە میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یاری چوونی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

شەوی رابردوو بایرن میونشن میوانداری ئینتراخت فرانکفۆرتی كرد و یارییەكەشی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە.

لەو یارییەدا هەریەك لە كۆنراد لایمەر و ماتیاس دی لیخت بەهۆی پێكانەوە یاریگایان جێهێشت.

هەروەها جەمال موسیالا پێش یاری بەرامبەر ئینتراخت فرانکفۆرت تووشی پێكان بووە، گومان لە بەشداریكردنی لیرۆی سانێ و گنابری دەكرێت.

بەپێی زانیارییەكانی تۆڕی سكای سپۆرت، بەشداریكردنی لایمەر و دی لیخت بەرامبەر ریال مەدرید گومانی لەسەرە، یانەكە چاوەڕوانی پشكنینە پزیشكیەكانە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، چاوەڕواندەكرێت سانێ و مۆسیالا بە تەواوی ئامادە بن و لە پێكهاتەی سەرەكیدا بن.

دەربارەی گنابری، یاریزانەكە لە لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكاندا دەبێت.

لە قۆناخی چارەكی كۆتایی بایرن میونشن لە ئارسیناڵی بردەوە و ریال مەدریدیش لە مانچێستەر سیتی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button