ئینگلتەراگرنگترین

یەکەم یانەی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا دابەزی بۆ خولی خوارتر

Yariga App

یاریگا –

وردە وردە ناسنامەی پاڵەوانی خولەکانی ئەوروپا، یاخود ئەو یانانە ئاشکرا دەبن کە دادەبزنە خولی خوارتر. ئەمرۆیش یەکەم یانە ئاڵای سپی هەڵکرد.

ئەمڕۆ لە یارییەکانی پریمەرلیگ لە هەفتەی 35 بۆ نیوکاسڵ و 34 بۆ شیفیڵد یونایتدی میوانی، خاوەنماڵ بە ئەنجامێکی گەورە 5-1 شکستی بە شیفیڵد هێنا. لە دۆڕانەکە تاڵتر، دابەزینیان بوو لە خولی ئینگلیزی.

شیفیڵد هاوینی رابردوو بە ڕاستەوخۆ سەرکەوتبوو بۆ پریمەرلیگ لەپێش یانەکانی بێرنلی و لوتن تاون.

لە لۆی ئەم وەرزە یانەکە تەنها سێ بردنەوە و حەوت یەکسانبوونی تۆمار کردووە تا ئێستا. بەوەش 16 خاڵیان کۆ کردووەتەوە. یانەکەی یۆرکشایەر 34 گۆڵیان تۆمار کردووە، لە بەرانبەردا 97 جار تۆڕەکەیان هەژێنراوە.

یەکلابوونەوەی دابەزینی شیفیڵد لە کاتێکدابوو بێرنلیش کە هەر لە ناوچەی دابەزینە، ئەم هەفتەیەش خۆی گرت کاتێک توانی خاڵێک لە مانچێستەر یونایتد بڕفێنێت.

ئێستا جەنگی مانەوە لە پریمەرلیگ کەوتووەتە نێوان ئیڤەرتن، نۆتینگهام، لوتن تاون و بێرنلی.

بابەتی زیاتر

Back to top button