ئاسیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

هەموو جیهان بەدوایدا دەگەڕان؛ یاریزانێکی کۆریای باکوور بەهۆی بەناوبانگبوونی بۆ ماوەی سێ ساڵ ون بوو

Yariga App

یاریگا –

سێ ساڵ بوو یاریزانێکی کۆریای باکوور ون بوو و هەموو جیهان بەدوایدا دەگەڕان، تاوەکو ئێستا چارەنووسی ئەو یاریزانە نادیارە لەکاتێکدا سەردەمانێک لە سێریا ئەی یاریی بۆ یانەی یۆڤێنتۆس دەکرد.

رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە راپۆرتێکیدا بەدواداچوونی بۆ کاروانی وەرزشی هان کوانگ سۆنگ کردووە، کە ستیڤن جیرارد راهێنەری پێشووی ئاستۆن ڤیلای ئینگلیزی و کلاسکۆ رینجەرزی سکۆتلەندی بەو یاریزانە کۆرییە سەرسام بوو.

Mystery as missing North Korean footballer dubbed The People's Ronaldo 'REAPPEARS'… but it could spell tragedy | The Irish Sun

سێ ساڵە هان کوانگ سۆنگ یاریزانی پێشووی یۆڤێنتۆس ون بووە

لەوانەیە بڕوا نەکەن، بەڵام سێ ساڵە هیچ کەسێک سۆراغی هان کوانگ سۆنگ یاریزانی پێشووی یۆڤێنتۆس و کۆریای باکوور نازانێت، لەوەتەی ساڵی 2021 لە هیچ شوێنێکی ئەم جیهانە دیار نییە.

هان کە رۆژی 11ـی سێپتێمبەر/ئەیلوولی 1998 لە شاری پیۆنگیانگ لە کۆریای باکوور لەدایکبووە، ساڵی 2015 وەکو بەشێک لە پڕۆژەی پشتیوانیکردنی گەنجە بەهرەمەندەکان لەلایەن حکومەتی کۆریای باکوورەوە چووە ئیتاڵیا و لە لاوانی یانەی پیرۆجیا و کالیاری دەستی بە یاریی کرد.

هان دوای ئەوەی پەیوەندی بە ریزەکانی کالیاری کرد، لەو یانەیە بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بۆ تیپی یەکەم سەرخرا لە ئەپرێلی 2017 یەکەم یاریی لە سێریا ئەی ئەنجام دا و بووە یەکەم یاریزانی کۆریای باکوور لەو خولە یاریی بکات، دوای چەند هەفتەیەک هان یەکەم گۆڵیشی لە خولەکە کرد و لە یاریی بەرامبەر تۆرینۆ تۆڕی گۆڵی جۆ هارتی هەژاند.

The footballer who DISAPPEARED: Talented North Korean star Han Kwang-song scored in Serie A aged 18 then signed for Juventus before vanishing for three years... but now he's surfaced again | Daily

تاوەکو نەچووە ریزی یانەی یۆڤێنتۆس هەموو شتێک باش بوو

ئەو هێرشبەرەی کۆریای باکوور تاوەکو نەچووە ریزەکانی یانەی یۆڤێنتۆس و لە کۆنگرەی رۆژنامەوانییەکەیدا نەیگوت ‘بە پۆشینی درێسی بیانکۆنێری خەونەکەم هاتەدی’، هەموو شتێک لە ژیان و کاروانی وەرزشی ئەو یاریزانە باش و دروست بوون، بەڵام لەوکاتەوە ژیانی هان وێران بوو.

هان لەگەڵ یۆڤێنتۆس لە 10 یاری 3 گۆڵی کرد، بەڵام بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ساڵی 2020 ئەو یاریزانە کۆرییە بەڕێکرا و روویکردە ریزەکانی یانەی دوحەیلی قەتەڕی.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، بەهۆی سیستەمی بانکی کۆریای باکوور، هان لەوکاتەی لە قەتەڕ یاریی دەکرد کێشەی وەرگرتنی مووچەی هەبوو، لەو ماوەیەی لە ریزەکانی یانەی دوحەیلی قەتەڕی یاریی دەکرد تەنیا 300 هەزار دۆلاری دەستکەوت، هەربۆیە دواتر ساڵی 2021 لەناکاو و لە ماوەیەکی تەمومژاویدا هان گەڕایەوە کۆریای باکوور و پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی وەرزشی (25ـی ئەپرێل) کرد کە ئەو یانەیە لەلایەن سوپای کۆریای باکوورەوە خاوەندارییەتی دەکرێت.

هان کوانگ سۆنگ لە کۆریای باکوور چی بەسەر هاتووە؟

لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 لە یارییەکی کۆریای باکوور بەرامبەر میانمار، هان بە درێسی هەڵبژاردەکەی دەرکەوت کە لەو یارییە لە پێکهاتەی سەرەکیدابوو، گۆڵێکیشی کرد.

هان لە خولی کۆریای باکوور کە زانیارییەکی یەکجار کەم لەبارەی خولی ئەو وڵاتە بەردەستە، لە ریزی یانەی 25ـی ئەپرێل یاریی دەکرد کە ئەو یانەیە خاوەنی زۆرترین نازناوە لەسەر ئاستی کۆریای باکوور.

بابەتی زیاتر

Back to top button