ئینزاگی هۆکاری دۆڕانی یانه‌كه‌ی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید ئاشکرا دەکات
یاریگا –
سیمۆن ئینزاگی هۆکاری دۆڕانی یانه‌كه‌ی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید لە چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەکات.
دوای شكستیان به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید ئینزاگی راهێنه‌ری ئینته‌رمیلان لە لێدوانێكدا ، بۆ ماڵپەڕی فوتبۆڵ ئیتاڵیا گوتی، دۆخێکی بێزاركهرمان هەیە، ئێمه رێگەمان بە ئاتلێتیکۆ مەدرید دا بگەڕێتەوە بۆ یارییەکە.
روونیشكرده‌وه، لە هەشت یاریدا بێ دۆڕان بووین، دەبوو لە هەندێک ساتدا ئاستێکی باشتر پێشکەش بکه‌ین، هەڵەی زۆرمان کرد و ئەوەش جیاوازی دروستکرد.
باسی له‌وه‌شكرد: لە گێمی دووەمدا هەڵەیەکمان کرد، لە کاتی زیادکراودا شتەکان بەدەست ئێمه بوون، به‌ڵام نه‌مانتوانی سوود له ده‌رفه‌ته‌كان وه‌ربگرین، پێویستە یاریزانەکان هەست بە شانازی بکەن.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، دەبوو دوای گۆڵەکەی دیمارکۆ پێشەنگی خۆمان بپارێزین، به‌ڵام ئه‌م كاره‌مان نه‌كرد، قسە لەگەڵ یاریزانەکان دەکەم، لە خولی ئیتاڵیا 10 یارییمان ماوە و هەوڵ دەدەن ئامانجێکی گرنگ بەدەست بهێنن، ده‌بێت یاریزانه‌كان شانازی به‌خۆیانه‌وه بكه‌ن.