ئاسیاسعوودیە

ژمارەی یاریزانانی پیشەگەر لە خولی سعودیە زیاد دەکرێت

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی سعوودیە، بە فەرمی زیادبوونی ژمارەی یاریزانە پیشەگەرەکانی خولی ئەم وڵاتەی راگەیاند.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی سعوودیە و خولی ئەم وڵاتە بە فەرمی بڕیاریان داوە گۆڕانکاری لە ژمارەی یاریزانانی تۆمارکراو لە لیستی هەریەک لە یانەکانی ئەم وڵاتە پەسەند بکەن.

بەم شێوەیە بڕیار درا کە ژمارەی یاریزانانی هەر تیپێک لە خولی رۆشەنی سعودیە بۆ 25 یاریزان کەم بکرێتەوە لەبری 30 یاریزان، هەروەها هەر یانەیەک دەتوانێت ناوی 10 یاریزانی پیشەگەر تۆمار بکات.

بێگومان لە کۆی هەر 10 یاریزانی پیشەگەر کە هەر یانەیەک دەیگوازێتەوە، دەبێت دوو یاریزانی بیانی، کە تەمەنیان لە نێوان ساڵی 2003 یان زیاتر لەدایک بن بگوازێتەوە. هەروەها دەبێت پانزە یاریزانی دیکەش وڵاتینامەی سعودییان هەبێت.

ئەم گۆڕانکاریانە بە مەبەستی زیادکردنی لایەنی وەبەرهێنانی یانەکان لە بواری بەدەستهێنانی بەهرەمەندی پیشەگەر ئەنجام دەدرێت و هەر یانەیەک مافی ئەوەی هەیە یەک یاریزانی پیشەگەر (لەدایکبووی سعودیە) تۆمار بکات کە دەبێت لە ساڵی 1998 یان زیاتر لەدایک بێت .

ئەم بڕیارە دوای هەماهەنگی لەگەڵ ستراتیژی پاڵپشتی یانەکان و کارگێڕی هەڵبژاردەی وڵاتەکە و بەڕێوەبەری تەکنیکی فیدراسیۆنی سعودیە پەسەند کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button