ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆ دیاریکردنی شوێنگرەوەی چاڤی گواردیۆلا ئامۆژگاری بارسێلۆنا دەکات

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ دی زێربی ئیتاڵی لە لیستی پاڵێوراوان بۆ شوێنگرەوەی چاڤی هێرناندێزدایە.

ماڵپەڕی فووتبۆڵ ئیسپانیا بڵاویکردووەتەوە، دی زێربی ئیتاڵی یەکێکە لە پاڵێوراوە سەرەکییەکان، کە ئەگەری هەیە وەرزی داهاتوو لە بارسێلۆناشوێنی چاڤی هێرناندێز بگرێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، پێپ گواردیۆلای راهێنەری مانچێستەر سیتی پاڵپشتی راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەکات، ئامۆژگاری بارسێلۆنای کردووە دی زێربی بکەن بە شوێنگرەوەی چاڤی و بە راهێنەرێی شیاوی دەزانێت بۆ یانە کاتالۆنییەکە.

یانە کاتالۆنییەکە لە سەرەتای ئەمساڵەوە راهێنەر دۆزەرەوەکانی ناردووە بۆ ئینگڵتەڕا و لە نزیکەوە چاودێری راهێنەرەکەی بڕایتنیان کردووە، بەڵام تا ئێستا هیچ گفتوگۆیەک لە نێوانیان نەکراوە.

رۆبێرتۆ لە دوایین کۆنگرەی رۆژنامەوانی لەبارە دەنگۆی جێهێشتنی بڕایتن پرسیاری لێکرا، دەنگۆکانی بەدرۆ نەخستەوە و هەموو ئەگەرێکی بەکراوەی هێشتەوە.

راستە گرێبەستم لەگەڵ بڕایتن هەیە، بەڵام جارێ بڕیارم نەداوە، ئێستا سەرنجم بەشێوەی 100% لەسەر ئەم وەرزەیە و دەمەوێت بەباشترین شێواز وەرزەکە کۆتایی پێبهێنین.

بڕایتن لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە 26 یاری 10 یاری بردووەتەوە، 9 یەکسانبووە و 7 یاری دۆڕاندووە، بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ و بە جیاوازی 5 خاڵ لەدوای مانچێستەر یونایتد پلەی حەوتەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە، بەڵام ئامانجی یانەکە گەیشتە بە ریزی شەش یانەکەی پێشەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button