ئه‌ڵمانیاگرنگترین

زلهێزێکی ئەوروپا گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەڵ یانەکەی ئاڵۆنسۆ دەستپێکرد

Yariga App

یاریگا –

وا دیارە فشاری زلهێزەکانی ئەوروپا لەسەر لیڤەرکوزن هەروا بێ بەرهەم نابێت بۆ دەستبەرداربوون لە چابی ئالۆنسۆی راهێنەریان وا کار گەیشتە ئەنجامدانی پەیوەندی راستەوخۆ بە یانەکەیەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی بەپەلە کە ئێستا لە سەرچاوە ئەڵمانییەکانەوە بڵاو کرایەوە، یانەی لیڤەرپوڵ لە ئێستادا چووەتە گفتوگۆی ڕاستەوخۆوە لەگەڵ یانە ئەڵمانیەکە بۆ قایلکردنیان و ڕێککەوتن لەسەر گواستنەوەی ئەو راهێنەرە ئیسپانییە.

هەمان ئەو سەرچاوەیەی هەواڵەکەی بڵاو کردووەتەوە باس لەوە دەکات کە هاوکات بایەرن میونخیش فشارەکانی دەست پێکردووە بۆ هەمان ئامانج.

لە درێژەی باسەکەیشدا هاتووە کە خودی ئالۆنسۆ ئەو ڕێگەی بایەرن بە شیاو نازانێت وەک لەوەی لیڤەرپوڵ.

فشاری باڤارییەکان لەم کاتەدا وایش لەیەک دەدرێتەوە کە جۆرێک لە شڵەژان لەلای رکابەرەکەیان دروست بکەن کە ئێستا پێشەنگی بۆندسلیگان بە جیاوازیی هەشت خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button