بەهۆی تۆمارکردنی گۆڵێک بە ئۆفساید لە بەغدا یاریزانێک بە دەرنەفیز کوژرا

یاریگا –
بەهۆی تۆمارکردنی گۆڵێک بە ئۆفساید لە یەکێک لە یارییەکانی تیپە میللییەکان لە بەغدا یاریزانێک بە دەرنەفیز کوژرا.
رۆژی 15ـی ئەم مانگە لە ناوچەی سەدر لە بەغدا یاریزانێک بەهۆی تۆمارکردنی گۆڵێک بە ئۆفساید بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی بە دەرنەفیز بە سەختی بریندار کرا، دوای مانەوی بۆ ماوەی 10 رۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
سەجاد ئەمین دلەفی لە ناوچەی سەدر لە یارییەکی تیپە میللییەکان بەهۆی ئەوەی گۆڵێکی تۆمارکردبوو، لە یارییەکە شەڕ و ئاڵۆزی لە نێوان هەردوولا دروست دەبێت و بەگوێرەی شایەتحاڵەکان بە حەفت کەس لەو گەنجە دەدەن و بە دەرنەفیز لە سەری تووشی برینێکی سەخت دەبێت، دوای ئەوەی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە و بۆ ماوەی 10 رۆژ لەژێر چاودێری دەمێنێتەوە، بەهۆی سەختی برینەکەی گیان لەدەست دەدات.
دوای گیان لەدەستدانی سەجاد، چەند گرتە ڤیدیۆیەکی هۆزی دلەفی لە ناوچەی سەدر لە بەغدا بڵاوبووەتەوە، خەڵکی هۆزەکە هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی خوێنی یاریزانەکە دەکەن و کوژرانی سەجاد بە ‘زوڵمێکی گەورە’ دەزانن.