ئه‌ڵمانیائه‌وروپاگرنگترین

چابی ئاڵۆنسۆ لیڤەرپوول و بایرن میونشن دەكاتە قوربانی بۆ ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان سورپرایزێكیان دەربارەی داهاتووی چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی یانەی بایەر لیڤەركوزنی ئەڵمانی ئاشكرا كرد.

چابی ئاڵۆنسۆ لەگەڵ بایەر لیڤەركوزن ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكەن و لە پێشەنگی ریزبەندی بۆندسلیگا دێن.

گرێبەستەكەی ئاڵۆنسۆی راهێنەر لەگەڵ بایەر لیڤەركوزن لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

هەریەك لە یانەكانی بایرن میونشنی ئەڵمانی و لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە كۆتایی وەرزدا راهێنەرەكانیان یانەكانیان جێدەهێڵن و ناوی چابی ئاڵۆنسۆ وەك بەربژێری یەكەم بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتیكردنی هەردوو یانەكە دێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەنووس كریستۆڤەر میچێل چابی ئاڵۆنسۆ دەیەوێت لە ریزەكانی بایەر لیڤەركوزن بۆ ماوەی دوو بۆ سێ ساڵی دیكە بەردەوام بێت و لە كۆتایی وەرزدا ریزەكانی یانەكەی جێنەهێڵێت.

ئەوەشی ئاشكرا كردووە، ئالۆنسۆ دەیەوێت بەردەوام بێت تا ئەو كاتەی  كارلۆ ئانچێلۆتی گرێبەستەكەی لەگەڵ ریال مەدرید كۆتایی دێت و پۆستی راهێنەرایەتیكردنی یانە شاهانەكە وەربگرێت.

بایەر لیڤەركوزن بە كۆكردنەوەی 61 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی بۆندسلیگای گرتووە و بە جیاوازی هەشت خاڵ لە پێش بایرن میونشنی دووەمەوە دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button