یاریگا –
لوئه‌ی سه‌ڵاح ئاماده‌یی تیپه‌كه‌ی بۆ یاری به‌رامبه‌ر عه‌هدی لوبنانی نیشاندا و ده‌ڵێت: ئامانجمان له پاڵهوانهتیهكه زۆر گه‌وره‌یه، هه‌ست ده‌كه‌ین نزیك ده‌بینه‌وه له به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌مان.
راهێنەری یانه‌ی كاره‌با، لوئه‌ی سەڵاح لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی پێش یارییان به‌رامبه‌ر عه‌هدی لوبنانی، له قۆناخی پێشكۆتایی جامی یه‌كێتی ئاسیا گوتی، توانیمان بەسەر بەهێزترین یانەکانی پاڵەوانێتییەکەدا زاڵ بین و لە گروپێکی ئاسنییەوە به‌پلەی یەکەم سەربکەوین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش یانه‌ی عه‌هدی لوبنانی بە یەکێک لە باشترین تیپەکانی پاڵەوانێتییەکە دادەنرێت و مێژوویەکی دوور و درێژی لە ركابهریهكه هەیە ، ئێمە هەوڵێکی زۆر بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باش دەدەین.
راهێنه‌ری كاره‌با گوتیشی، ئامانجی ئێمه له پاڵهوانهتیهكه گه‌وره‌یه، ده‌مانه‌وێت نازناوه‌كه به‌ده‌ستبهێنین، هه‌ست ده‌كه‌ین نزیك ده‌بینه‌وه له به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌مان.
روونیشكرده‌وه، به‌هۆی وه‌ستانی خوله‌كان تاراده‌یه‌ك كاریگه‌ری له‌سه‌ر توانای جه‌سته‌ی یاریزانه‌كان كردووه، به‌ڵام له‌م ماوه‌یه چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه‌مان كرد، باش بوو بۆ ئێمه.
ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 07:00 ئێوارە له مەسقەتی پایتەختی عومان له یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی جامی یه‌كێتی یانه‌كانی ئاسیا یانه‌ی كاره‌با ده‌بێته میوانی عه‌هدی لوبنانی، یاریی گەڕانەوەش لە یاریگای نێودەوڵەتی بەسرە لە 20 ئەم مانگەدا ئه‌نجام ده‌درێت.