ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

مۆدریچ دوای 12 ساڵ ماڵئاوایی لە ریال مەدرید دەکات

Yariga App

یاریگا –

لۆکا مۆدریچ دوای 12 ساڵ ماڵئاوایی لە ریال مەدرید دەکات و کۆتایی ئەم وەرزە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەجێدەهێڵێت.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، لپۆکا مۆدریچ کە 12 ساڵە لە ریزەکانی ریال مەدرید یاریی دەکات، دوایین رۆژەکانی لەو یانە مەدریدییە بەسەر دەبات، هاوینی داهاتوو ناوەڕاستکارە کڕواتییەکە ماڵئاوایی لە ریال مەدرید دەکات و چاوەڕێ دەکرێت رووبکاتە خولی سعوودی یان ئەمریکی.

گەرچی هاوینی رابردوو چەندان ئۆفەر پێشکەشی مۆدریچ (38 ساڵ) کران، بەڵام ئەو یاریزانە کڕواتییە بڕیاریدا لە ریال مەدرید بمێنێتەوە، بەڵام بەهۆی درەوشانەوەی جود بێڵینگهام بە تەواوەتی دەرفەتی یاریکردنی مۆدریچ نەماوە.

مۆدریچ کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مەدرید کۆتایی دێت و تاوەکو ئێستا هیچ گفتوگۆیەکی لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ نەکراوە.

مۆدریچ کە لەگەڵ ریال مەدرید لە ماوەی ئەو 12 ساڵە 24 نازناوی بەرزکردووەتەوە، پێنج جار نازناوی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە بە رێوڕەسمێکی گەورە ماڵئاوایی لێدەکرێت چونکە یەکێکە لە ناوە دیارەکانی مێژووی لۆس بلانکۆس.

بابەتی زیاتر

Back to top button