ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا دەستبەرداری یاریزانێكی دەبێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا رایانگەیاند یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی نایەوێت گرێبەستی سێرجی رۆبێرتۆی ئیسپانی و یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەكەی نوێ بكاتەوە.

گرێبەستەكەی رۆبێرتۆ لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی رێلیڤۆ ئیدارەی وەرزشی بارسێلۆنا نایەوێت گرێبەستی سێرجی رۆبێرتۆ نوێ بكاتەوە و ئەم وەرزە كۆتا وەرزی یاریزانەكە دەبێت لەگەڵ یانەكەی.

سێرجی رۆبێرتۆ قوربانی یەكەمی دوای رۆیشتنی چاڤی هێرناندێزە، چونكە راهێنەرەكە داوای نوێكردنەوەی گرێبەستی یاریزانەكەی كرد و لە دوای رۆیشتنی یانەكە تواناكانی یاریزانەكەی ناوێت.

لە وەرزی 2010/2011 سێرجی رۆبێرتۆ یەكەم یاری بە درێسی بارسێلۆناوە لە ژێر راهێنەرایەتیكردنی پێپ گواردیۆلا كرد و چواردە وەرزە بە درێسی ئەو یانەیەوە یاری دەكات.

لەم وەرزەی لالیگا رۆبێرتۆ بەشداری لە 15 یاری كردووە و توانیویەتی سێ گۆڵ بكات و گۆڵێكیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button