سعوودیەگرنگترین

فەرمی | کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاریی سبەی بەرامبەر ئینتەر مەیامی و مێسی بەشداریی ناکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی نەسڕی سعوودی بەفەرمی رایگەیاند، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە یاریی سبەی بەرامبەر ئینتەر مەیامی و لیۆنێل مێسی ئامادە نابێت.

راهێنەری یانەی نەسڕی سعوودی رایگەیاندووە، کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی پێکانەوە لە یاریی سبەی لە جامی وەرزی ریاز بەرامبەر ئینتەر مەیامی ئامادە نابێت، بەمەش هەوادارانی تۆپی پێ لە دیدارە چاوەڕوانکراوەکەی نێوان کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی بێبەش دەبن.

راهێنەری نەسڕی سعوودی: کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەشداریی یاریی سبەی بەرامبەر ئینتەر مەیامی ناکات.

لویس کاسترۆ، راهێنەری یانەی نەسڕی سعوودی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی سبەی رایگەیاند :’ئێمە سبەی دیداری نێوان مێسی و کریستیانۆ نابینین، کریستیانۆ رۆناڵدۆ هێشتا لە قۆناخی کۆتایی چاکبوونەوەیەتی لە پێکانەکەی، هیوادارین لە رۆژانی داهاتوو دەست بە راهێنانەکانی بکاتەوە، بەڵام لە یاریی سبەی ناتوانێت ئامادە بێت و بەشداریی یارییەکە ناکات’.

سبەی پێنجشەممە کاتژمێر 21:00 نەسڕی سعوودی و ئینتەر مەیامی ئەمریکی لە جامی وەرزی ریاز بەیەک دەگەن، کە دووشەممەی رابردوو ئینتەر مەیامی هەر لە ریاز رووبەڕووی هیلالی سعوودی بووەوە و مێسی و هاوڕێیەکانی 3-4 یارییەکەیان دۆڕاند، کە مێسی لە یارییەکە بە لێدانی سزا گۆڵێکی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button