جامی ئاسیا 2023عێراقگرنگترین

عەدنان درجال پشتیوانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی بۆ خیسۆس کاساس دووپاتکردەوە

Yariga App

یاریگا –

عەدنان درجال لە کۆبوونەوەی لەگەڵ خیسۆس کاساس و دەستەی راهێنەرانی هەڵبژاردەی عێراق، پشتیوانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراقی بۆ راهێنەرە ئیسپانییەکە دووپاتکردەوە.

عه‌دنان درجال سه‌رۆكی فیدراسۆنی تۆپی پێی عێراق له‌ شاری ده‌وحه‌ له‌گه‌ڵ كاساس و ستافی راهێنه‌رانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌باره‌ی كاره‌كانی داهاتوویان كۆبووه‌وه‌. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ سەرۆکی فیدراسیۆنی عێراق گوتی :’دڵتەنگی هەموو لایەک بەرز دەنرخێنم، بەڵام ئەمە تۆپی پێیە، نابێت بێ ئومێد بین، سەرلەنوێ بە به‌هێزی هه‌وڵ بۆ گەیشتن بە ئامانجە دیاریکراوەکان ده‌ده‌ین، گرنگیدان بە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیال’.

ئاماژەی بەوەشکرد :’سوپاسی هەوڵی ستافی راهێنەران و یاریزانەکان دەکەم، بەشداریکردن لە جامی ئاسیا پڕ بوو لە خاڵی ئەرێنی و نه‌رێنی، دەبێت سوود لەو وانانە وەربگرین بۆ ئەوەی هەنگاوەکانی داهاتوومان باشترین بن’.

گوتیشی :’متمانەیەکی زۆرمان بە ستافی راهێنەران بە سەرۆکایەتی کاساس هەیە کە یارمەتیدەرن بۆ گەیشتن بە ئامانجه‌كه‌مان، چونکە تیپەکەمان بووەتە جێگەی سەرنجی هەمووان، دەبێت بەردەوام بین لە کارکردن بە دیدێکی پیشەییانه‌ بەردەوامبین، ئێمە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتییەکردنی ستافی مەشق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌كه‌مان، هەروەها کاردەکەین بۆ ئەوەی لە قۆناخی داهاتوودا هەلومەرجی گونجاو بۆ تیمەکە دروست بکرێت’.

سەرۆکی فیدراسیۆنەکە گوتیشی، هەمووان سەریان سوڕماوە لەوەی کە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا روویدا، کە رەنگدانەوەی وێنەی میدیا عێراقییەکان نییە، ئەم ئاژاوەگێڕییە ناتوانێت عێراقی پێ لە کەدار بكرێت، بەڵام دەبێت بە توندی رووبەڕوویان ببینەوە.

له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ کاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق رایگەیاند، ئامانجی ئێمە لە پاڵەوانێتییەکەدا ئەوە بوو کە درێژە بە گەشته‌كه‌مان له‌ جامی ئاسیا بۆ دوورترین خاڵ بده‌ین، دۆڕانمان بەرامبەر ئوردن شایستەی ئێمه‌ نەبوو، بەو پێیەی ئێمه‌ له‌ پێشەوە بووین، بەڵام دەرکردنی ئەیمەن حسێن ئەنجامەکەی گۆڕی، دەرچوونمان لە پاڵەوانێتییەکە دوو هێندە هێزمان پێدەبەخشێت بۆ کارکردن بە رۆحی ئالنگاری بۆ بەدەستهێنانی ئامانجه‌كه‌مان و گەیشتن بە مۆندیالی داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button