تەنها چەند رۆژێک ماوە داهاتووی ئێمباپێ یەکلاببێتەوە
کلیلیان ئێمباپێ لەم رۆژانەدا بڕیاری کۆتایی خۆی بە پاریس سان جێرمان رادەگەیەنێت.
رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، لە ژمارەی ئەمڕۆیدا هەواڵی بەرگری رۆژنامەکەی تەرخانکردووە بۆ بابەتێکی تایبەت و تێیدا ئاشکرای دەکەن ئێمباپێ لەم ماوەیەدا پاریس ئاگادار دەکاتەوە لە بڕیاری کۆتایی.
رۆژنامەکە دەڵێت، لە سەرچاوەیەکی نزیک لە پاریسەوە ئاگادارن، پاریس تا ئێستا گرێبەستی تازەی پێشکەش نەکردووە و چاوەڕوانی بڕیاری ئەو یاریزانەن بەر لەوەی ئۆفەری تازەکردنەوەی پێبدەن. هۆکارێکی دیکە ئەوەیە ئەگەر ئێمباپێ رازی بێت بە مانەوە، ئەوا بەپێی رێککەوتنی نێوانیان، یاریزانە بژاردەی ئەوەیە بۆ وەرزێکی دیکە بمێنێتەوە بە مووچەی 70 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە.
سەرچاوە نزیکەکەی مەدرید دەڵێت، ئێمباپێ ئەو گرنگییەی جارانی نەماوە لای مەدرید چونکە ئێستا خاوەنی بێڵینگهام و هەروەها ڤینیسیوسێکی زۆر بەهێزن و ناچنە ژێر باری هەموو داواکارییەکی ئەو یاریزانە