یاریگا –
سێ یانه‌ی به‌شدار له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی مۆئهیهد سه‌فای یاریزانی یانه‌ی شێروانه ده‌ده‌ن.
سه‌فا عه‌بدولكه‌ریم باوكی مۆئهیهد به تۆڕی وه‌رزشی یاریگای راگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی ته‌ڵه‌به و كه‌رخ و سه‌ماوه، له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی كوردستانی به‌شدار له خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق گرێبه‌ستیان پێشكه‌شی مۆئهیهد كردووه، به‌ڵام من وه‌كو باوكی تاكو ئێستا وه‌ڵامی هیچ یانه‌یه‌كم به‌فه‌رمی نه‌داوه‌ته‌وه.
گوتیشی، یانه‌ی كه‌رخ نزیكترینیانه، چه‌ند جارێكیش په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردووم، به‌ڵام پێم راگه‌یاندوون، چه‌ند رۆژێك مۆڵه‌تمان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باشترین بژارده بۆ مۆئهیهد هه‌ڵبژێرین.
گوتیشی، جگه له‌و یانانه‌ی باسم كرد، چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ی خولی كوردستانیش هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی مۆئهیهد ده‌ده‌ن، له چه‌ند رۆژی داهاتووش بڕیای كۆتایی به رۆیشتن یاخود مانه‌وه له یانه‌ی شێروانه ده‌ده‌ین.
ناوه‌ڕاستكاره‌كه‌ی یانه‌ی شێروانه له‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان به‌شداری 15 یاری كردووه و شه‌ش ئه‌سیستی هه‌یه.