هاکان شوکور دژی ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیایە
یاریگا-هاکان شوکر یاریزانی مێژوویی هەڵبژاردەی تورکیا دژایەتی خۆی بۆ رەجەب تەیب ئەردۆگان و هێرشەکانی تورکیا دەربڕی .
جیاواز لە زۆرینەی یاریزانانی تورکیا لە نێویاندا گینک تۆسون، جەنگیز ئەندەر، دەمیراڵ کە پشتیوانی هێرشە داگیرکارییەکەی سوریا دەکەن، هاکان لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە
هیوای من بۆ دادپەروەری و دیموکراسی و ئاشتی و بەهای مرۆڤایەتییە. گرنگ نیە لام چیم لەدەست دەچێت ئەگەر مرۆڤایەتی سەربکەوێت
ناوبراو دوای وازهێنانی لە تۆپی پێ روویکردە سیاسەت و بووە ئەندامی ئەکەپە لە تورکیا، دواتریش رووبەرووی هەڕەشە و سزادان کرایەوە بەهۆی قسەوتن بە ئەردۆگان. لە ساڵی ٢٠١٣ دەستی لەکار کێشایەوە و لە ٢٠١٥دا روویکردە کالیفۆرنیا بۆ ژیان پاش ئەوەی تۆمەتبارکرا بە هاوکاریکردنی ئەو گروپەی هەوڵی لەکارلادانی ئەردۆگانیان کرد. هاکان لەوکاتەوە سزای دەستگیرکردنی لەسەرە و نەتوانێت بگەڕێتەوە وڵاتەکەی. وەکو یاریزانیش یاری بۆ یانەکانی گاڵاتەسەرای،ئینتەرمیلان، بلاک بێرن ئەنجامداوە لەگەڵ ١١٢ یاری نێودەوڵەتی بۆ هەڵبژاردەی تورکیا.