دوای کڵۆپ سێ ئەستێرەی سەرەکی لیڤەرپوول جێدەهێڵن
یاریگا –
بەهۆی ماڵئاوایی یۆرگن کڵۆپ، کۆچی بەکۆمەڵی ئەستێرەکانی لیڤەرپوول روودەدات.
دوێنێ هەینی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو یۆرگن کڵۆپ ئاشکرایکرد لە کۆتایی ئەم وەرزە واز لە پۆستی راهێنەرایەتی لیڤەرپوول دەهێنێت و ماڵئاوایی لە یانەکەی دەکات.
بەڵام پێدەچێت کڵۆپ تاکە کەس نەبێت ماڵئاوایی لە رێدز بکات، بەگوێرەی هەواڵێکی تۆک سپۆرت، رەنگە هەریەکە لە یاریزانان محەمەد سەڵاح، ڤێرجیل ڤان دایک و ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، ریزەکانی لیڤەرپوول جێبهێڵن.
Three key Liverpool players could follow Jurgen Klopp out of Anfield with their contracts set to expire https://t.co/sLLs09XpXh
— talkSPORT (@talkSPORT) January 27, 2024
گرێبەستی هەر سێ یاریزانەکە لەهاوینی 2025 بەسەردەچێت، هەرسێکیان لەژێر دەستی کڵۆپ بوونەتە سوپەرستار.
محەمەد سەڵاح لە هاوینی رابردوو نزیکبوو لەوەی پەیوەندی بە ئیتیحادی سعودی بکات، بەڵام بەهۆی کڵۆپ گواستنەوەکە شکستی هێنا، دوای رۆشتنی راهێنەرە ئەڵمانییەکە هیچ رێگرییەک لەبەردەم سعودییەکان نامێنێت و ئەگەری رۆشتنی سەڵاح زیاتر دەبێت.
ڤێرجیل ڤان دایک لە زستانی 2018، لەسەر داوای کڵۆپ بە بڕی 75 ملتۆن پاوەند پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد، بوو بە گرانبەهاترین بەرگریکاری خولەکە و بەردی بناغەی پرۆژەکەی یۆرگن بوو.
ئالێکساندەر ئارنۆڵد لە لیڤەرپوول جیا لە کڵۆپ هیچ راهێنەرێکی دیکەی نەبووە، لە ئەکادیمیای یانەکە پێگەیشتووە و لەژێر دەستی راهێنەرە ئەڵمانییەکە بووە بە یەکێک لە باشترین بەرگریکارەکانی باڵی راست لە جیهاندا.