ئەتڵەتیکۆ ناوەڕاستکارێکی گواستەوە
یاریگا –
لە کۆتاییدا ئەتڵەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی دەستی گەشت بە ئامانجەکەی و توانی ئارسەر ڤێرمیرێن بگوازێتەوە.
لە ئێستادا ڕێککەوتنەکان یەکلا بوونەتەوە و تەنها واژۆکردنی سەر کاغەز ماوە و هەر ئەمڕۆیش پشکنینە پزیشکیەکانی ئەنجام دەدات.
بە گوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، ڕێککەوتن لەسەر گواستنەوەی یاریزانە تەمەن ١٨ ساڵانەکە لەنێوان رۆیاڵ ئانتویپی بەلجیکی و ئەتڵەتیکۆ مەدرید سێ ڕۆژ پێش ئێستا تەواو کرا. ئەوەی ماوەتەوە بە فەرمی ناساندنێتی وەک یاریزانێکی نوێ بۆ تیمەکەی دیگۆ سیمیۆنی.
🚨🔴⚪️ Arthur Vermeeren to Atlético Madrid, here we go! Agreement finally sealed and time for contract signing.
Medical tests to take place today for 2005 born Belgian talent.
Announcement to follow. 🇧🇪
Deal in place with Royal Antwerp since three days ago. It’s all done. pic.twitter.com/vc2bR79Roi
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 26, 2024
پێگەی فوتبۆڵ ئیسپانا زانیاریی لەسەر بڕی گرێبەستەکە بڵاو کردووەتەوە و ئاشکرای کردووە کە ٢٢ ملیۆنە لەگەڵ ٥ ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییەکان.
هەر ئەو سەرچاوەیە ئاماژەیشی بەوە کردووە کە گواستنەوەی ئارسەر وەک شوێنگرەوەی کۆکی کاپتنە کە لە ئێستا تەمەنی هەڵکشاوە و ٣٢ ساڵە.