هەڵبژاردەی میوانداری جامی نەتەوەکانی ئەفریقا ڕاهێنەرەکەیان دوور خستەوە
یاریگا –
کۆت دی ڤوار پێش ئەوەی چارەنووسی بۆ قۆناغی ١٦ی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا یەکلا ببێتەوە، ڕاهێنەرەکەی دوورخستەوە.
هەڵبژاردەی میواندار بە ڕاهێنەرایەتی جیان لویس گاسێت بە ئاستێکی چاوەڕواننەکراوەوە دەرکەوتن لەم وەشانەی پاڵەوانێتیەکەدا و لە سێ یاری خۆیدا لە کۆمەڵەی یەکەم، خاوەنی بردنەوەیەک و دوو شکستە و لە پلەی سێیەم دێن.
کۆت دی ڤوار هێشتا هیوای ماوە وەک باشترین باشترتن سێیەمێک سەر بکەوێت، بەڵام یەکێتی تۆپی وڵاتەکە دەرفەتی نەدایەوە بە ڕاهێنەرە فەرەنسیەکەیان و دووریان خستەوە.
🚨🇨🇮 Ivory Coast part ways with the head coach Jean Louis Gasset in the middle of the AFCON that the country is hosting.
This happens despite Ivory Coast can still qualify for the round of 16 as one of the third-best teams. pic.twitter.com/mffVJuRAB1
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 24, 2024
کۆت دی ڤوار لەو سێی یارییەدا تەنها دوو گۆڵی کردووە و لە بەرامبەردا پێنج گۆڵیان لێ کراوە.
دوورخستنەوەی جیان لویس تەنها دوای کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر هات لە دوای دوورخستنەوەی کریس هوگتۆن لە ڕاهێنەرایەتی غانا کە ئەوانیش پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەی خۆیانن.