ئیسپانیا

فەرمی، ئاتلێتیکۆ مەدرید یەکەم گرێبەستی زستانەی واژۆ کرد

Yariga App

یاریگا –

هۆراتیۆ مۆڵدۆڤان، گۆڵپارێزی یانەی راپید بوخارێست، ئەمڕۆ بە فەرمی پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە کرد و گرێبەستێکی بە بەهای 800 هەزار یۆرۆ واژوو کرد.

ئەمڕۆ ئەتلەتیکۆ مەدرید یەکەم گرێبەستی زستانەی خۆی بە فەرمی راگەیاند، ئەویش لەگەڵ هۆراتیۆ مۆڵدۆڤان، گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی رۆمانیا و یانەی راپید بوخارێست. یاریزانە مۆڵدۆڤییەکە لە کاتژمێر 9-ی ئەمڕۆوە لە کلینیکی یانەی ئەتلەتیکۆ ئامادەبوو بۆ ئەنجامدانی پشکنینە پزیشکیەکانی، دوای دەرچوون لە پشکنینە پزیشکییەکان، گرێبەستێکی سێ ساڵ و نیوی تاوە مانگی حوزەیرانی  ساڵ 2027 واژۆکرد.

گۆڵپارێزە رۆمانییەکە جێگەی ئیڤۆ گێربیچ دەگرێتەوە، کە دوای چەندین ساڵ وەکوو گۆڵپارێزی دووەمی یانە مەدرییدیەکە لەسەر کورسی یەدەگ بووە، پەیوەندی کردنی بە یانەی شێفیڵد یونایتدی هەڵبژارد.

مۆڵدۆڤان لە یەکەم لێدوانیدا لە دوای پەیوەندیکردنی بە ئاتلێتیکۆ گوتی:

“ئەوە وەک خەونێک وایە”. بەڕاستی ناتوانیت بە ئۆفەرەکەی ئاتلێتیکۆ بڵێیت نەخێر.

بێ گومان ئەم گۆڵپارێزە تەمەن 26 ساڵە لە یانەی ئاتلێتیکۆ دەبێت رکابەری یان ئۆبلاک بکات کە یەکێکە لە پێنج باشترین گۆڵپارێزانی جیهانی تۆپی پێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button